کۆنسێرتی "شەوی ماملێ" لە مەهاباد پێشی‌پێگیرا

١٣٩٥/١٠/١٠ - ٣٠-١٢-٢٠١٦ - ١١:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆنسێرتی \ئاژانسی کوردپا: بەهۆکارێکی نادیار چالاکیی هونەریی دوو گرووپی موسیقی لە شاری مەهاباد هەڵوەشاوە ڕاگەیەندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارە درەنگانی ڕۆژی پێنج‌شەممە ٩ی بەفرانبار، کۆنسێرتی عەبدوڵڵا ماملێ کوڕی هونەرمەندی مەزن محەممەدی ماملێ هەڵوەشایەوە.

ئەو بڕیارە، چەند ساتێک بەر لە دەستپێکی کۆنسێرتەکە لە تالاری "وەحدەت" دراوە.

عەبدوڵڵا ماملێ
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە؛ هێزە لیباس شەخسییەکان بە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنسێرتەیان وتووە کە؛ سەرەڕای مۆڵەتی یاسایی پێدراو لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەهاباد، نابێ گۆرانی پێشکەش بکەن.

ئەو کۆنسێرتە بڕیار بوو لەژێر ناوی "شەوی ماملێ" و بە هاوکاریی دامەزراوەی فەرهەنگیی "تۆرەنج" و گرووپی مووزیکی "کەویار"ـی سنە بەڕێوە بچێت.

تاکوو ئێستا چەندین کۆنسێرتی هونەرمەندانی کورد لەوانە شارام نازری، کەیهان کەلهۆڕ، کامکارەکان و... بە هۆکارگەلی جیاجیا هەڵوەشاونەتەوە.

کەسایەتییە توندڕەوەکانی نێو دەسەڵاتی ئێران و لەوانە پێشنوێژەکان هەمیشە دژی ئەو جۆرە چالاکییە هونەرییانە بوون و بە تێکدەری ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی خەڵکیان لەقەڵەم داون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:٠٥ تاران

ئیتلاعات چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ دەستبەسەر کرد

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٠ تاران

گەورەترین پڕۆژەی بۆژانەوەی گۆلی ورمێ داخرا

١٣٩٦/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠٨ تاران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

١٣٩٦/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٠١ تاران

مامۆستایەکی خەڵکی شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:٢٢ تاران

ئەفسەرێکی ئەرتەشی خەڵکی شاری سەردەشت خۆی کوشت

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٣:١٩ تاران

ئاگر دارستانەکانی کوردستانی کردووەتە خۆڵەمێش

١٣٩٦/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٧ - ١٢:٢٣ تاران

شەش یەکەی بەرهەم هێنەر لە شاری بانە داخران

١٣٩٦/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٧ - ١١:٤٧ تاران

٦ قوتابخانەی کانێکسی لە شاری دێولان بوونیان هەیە

١٣٩٦/٠٣/٢٨ - ١٨-٠٦-٢٠١٧ - ١٩:١٠ تاران

بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو