پەیکەرەی مامۆستا قانع لە مەریوان نێژرا

١٣٩٥/٠٢/٠٤ - ٢٣-٠٤-٢٠١٦ - ١٢:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٢٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پەیکەرەی مامۆستا قانع لە مەریوان نێژرائاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی پاوەیی بە ناشتنی پەیکەرەی شاعیرێکی کورد، ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کاربەدەستانی مەریوان نیشان‏دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، هونەرمەند بەشیر ناسری وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک بەرانبەر بە کردەوەکانی تایبەت بە جوانیناسیی و "ڕازاندنەوەی شار" لە مەریوان، پەیکەرەی مامۆستا قانع( ١٨٩٨ ــ ١٩٦٥)ـی کردە ژێر خاکەوە.

ڕازاندنەوەی شار(مبلمان شهری) بە سەرجەمی ئەو کەرەستە، کەلوپەل، هێما، دەزگا، فەزا و ئەو توخمانە دەوترێت کە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان بۆ کەڵکی گشتیی دانراون.

ئەو هونەرمەندە، هاوکات لەگەڵ ناشتنی پەیکەرەی قانعی شاعیر، نەمامێکی لەگەڵ چاندووە و پێشکەشی خاکی مەریوانی کردووە.

سەبارەت بەو کارە، بەشیر ناسری لە لاپەڕەی فەیسبووکی خۆیدا نووسیویەتی: "دوو ساڵە پەیکەرەی شاعیری مەزنی کورد، "مامۆستا قانع"ـم تاشیوە و بەتەما بووم بە تێچووی خۆمەوە بیگوازمەوە بۆ مەریوان، لەبەر ئەوەیکە هەرجار دیمەنی ناحەز و پەیکەرەی نەگونجاوم لەو شارە دەبینی".

ناوبراو لە درێژەدا، بەرپرسانی حکوومەتی و بەتایبەتی شارەوانیی مەریوانی بە "کەمتەرخەم" لەهەمبەر هونەرمەندانی ئەو شارە لەقەڵەم دەدات و ئەو دۆخە بە "کارەسات" ناودەبا.

پێشتر و لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٣ هەتاوی، یەکێ لە هونەرمەندانی بۆکان بەناوی کەماڵ عەزیزی لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا، "ماكت"‌ی تەختی سلێمانی لە بەر چاوی گشتی ئاگر تێ‏بەردا.

هونەرمەند بەشیر ناسری لەدایکبووی گوندی "خانەگا"ـی سەربە پاوەیە و خوێندنی لە بواری هونەر لە زانستگەی هونەری تاراندا تەواو کردووە و ماوەی چەندین ساڵە لە بواری شێوەکاری‏دا، چالاکی دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە کە گرینگترینیان بریتین لە؛ سەرديسی هونەرمەندان مەزهەر خالقی، شێرکۆ بێکەس، خاڵۆ حسەین کۆهکەن، مامۆستا هەژار، مەولەویی کورد و ...هتد.

تا ئێستا ٢ بەرهەم لە پەیکەرەکانی بەشیر ناسری، کە بریتین لە پەیکەرەکانی مەولەویی کورد و میرزا عەبدولقادر پاوەیی، لە گۆڕەپانەکانی شاری پاوەدا دانراون.

لینكی پێوەندیدار:
بۆكان/ هونەرمەندێکی کورد یەكێک لەبەرهەمە بەنرخەكانی سووتاند
پەیکەرێک بۆ پیرەمێرد لە پاوە ساز کرا
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٨:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شنۆیی بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا