کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٥)

١٣٩٤/١٢/٠٥ - ٢٤-٠٢-٢٠١٦ - ١٨:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٧٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٥)لە کۆتایی ئەم حەوتووییە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی مجليسی خوبرەگانی ڕێبەری و خولی دەهەمی مجليسی شووڕای ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە دەچێت.
 
تاکوو ئێستا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو، هەڵوێستیان لەمەڕ هەو پڕۆسەی دەربڕیوە کە زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە ڕاستەوخۆ سیاسەتی بایکوت و داواکاری نەچوون بۆ سەندووقی دەنگدانیان لە خەڵک کردووە.

لە حەوتووی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنانەدا، ئاژانسی کوردپا کۆمەڵێک وتووێژی لەگەڵ کەسایەتی سیاسی پێکهێناوە کە تا ڕۆژی هەینی هەموو ڕۆژێک ڕوانگەی گشتیی ئەو کەسانە لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکرێتەوە.

پێنجەمین وتووێژ لەگەڵ خاتوو فەریبا موحەمەدی، چالاکی سیاسی و بەرگریکاری مافی ژنان دانیشتووی کوردستانە.

کوردپا: لێپرسراوانی سیاسی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەو قسەیە دووپات دەکەنەوە کە هیچ کەس و لایەنێک لە بایکوتی هەڵبژاردنەکان قازانجی نەکردووە. ڕای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

29621.jpg
خاتوو فەریبا موحەمەدی
فەریبا موحەمەدی: بێگومان لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەو کەسانەی هەڵبژاردن بایکوت دەکەن، نەیاری کۆماری ئیسلامین و هەوڵیشی داوە لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە کێشەیان بۆ ساز بکات و بەربەست بخاتە سەر ڕێگایان. بەڵام ئەکرێت ئێمەش ئەو پرسیارە بکەین کە ئەو کەسانەی دەنگیان داوە، چ قازانجێکیان کردووە؟ جگە لە دەست وپەیوەندەکانی ڕێژیم چ ئاڵۆگۆرێک لە وەزعی ئەوانی دیکە هاتووەتە پێش؟ ئەگەر مەبەستیشیان خەڵکی کوردستان و حزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی بێ، خەڵکی کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ئەم رێژیمە، ناوەڕۆکی کۆماری ئیسلامی ناسیوە ە دەنگی "نا"ی بە رێفراندۆمی ساڵی ٥٨ دا و لەم ٣٧ ساڵەش باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی خەڵکی کورد و هەمووان زانیان رێفۆرم و چاکسازی لەو سیستەمە مەحاڵە. بۆیە دەنگدان و دەنگ نەدان هیچ شتێکی لە وەزعی ژیانی خەڵک نەگۆڕیوەو تەنیا بە چوون پێی سندووقەکانی دەنگدان، یارمەتی باشتر نواندنی شانۆی هەڵبژاردن لە ئێران کراوەو مەبەستی ڕێژیمیش هەر ئەوە بووە. ئەگینا هەڵبژاردنەکانی ئێران لە گەڵ هیچ پێوەرێکی جیهانی نایتەوە و تەنیا نەمایشی هەڵبژاردنە.

شوورای نیگابان بە مەیل وحەزی خۆی پاڵێوراوانی ئیسلاح خوازی دەوڵەتی حەزف کرد و تەنیا ئەو کەسانە لە سافی ئەم شوورایە تێپەڕین کە باوەڕی تەواویان بە ویلایەتی فەقی و باڵی تووندرەوی کۆماری ئیسلامی هەبێت. بۆ نمونە نوێنەری خامنەیی لە کوردستان خۆی بۆ شوورای نیگابان پاڵاوتووە. واتە کەسێکی غەیرە کورد وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان دەچێتە شوورای نیگابان و ئەمەش فێڵێکی تری ڕێژیمە. بۆیە قازانجی ئەم ڕێژیمە تەنیا دەگاتە کەسانی "خودی" وهەر کەس و لایەنی کیسەی هەڵدووری بێت بۆ قازانج، بە ڕای من تەنیا خەیاڵی خاوەو ناپوختگی سیاسیە.

کوردپا: لەم خولەی هەڵبژاردنەكاندا پاڵێوراوانی ژن سێ قات زیاترە لە خولەكانی پێشوو، سەرەڕای ڕەتی شیاوی ئەو ژنانە لە لایەن شووڕای نیگەهبانەوە، بەڵام ئەو ڕەوتە نیشان چ شتێكی بیاڤی ژنانە؟

فەریبا موحەمەدی: ئەم دەورەیە بانگەشەی زۆر کرا لە لایەن ئیسلاحخوازانەوە کە دەبێ بە پانی بەشداری بکەن لە مجلیسی شوورای ئیسلامی، هەرچەند بەشی زۆری ئەم ژنانە ڕەتی سەلاحیەت کران، بەڵام هەندێک داواکارییان هێناوەتە ئارواوە کە بە ڕای من وەک خولەکانی پێشووی مجلیس ناتوانن هیچ دەسکەوتێک بۆ ژنان دەستەبەر بکەن. لە هەمانکاتیش لە لایەن هەندێک لە ژنانی سەر بە ڕێژیم باس لە بەشداری زیاتری ژنان بۆ گۆڕینی سیمای مجلیسی دەیەمە تا ڕەوایەتێکی بدەنە ئەم ڕێژیمە.

بە گشتی من پێم وایە ئەو ژنانەی کە خۆیان پاڵاوتووە چ لەو دەورەیە چ لە دەورەکانی پێشوو نوێنەری راستەقینە ژنانی ئێران نین و پێشتریش دیمان کە لە مجلیس تەنیا خزمەتیان بە ئیدئۆلۆژی ئیسلامی و ڕوانگەی پیاوسالاری کرد لە دژی مافەکانی ژنان. داواکاری و خواستی ژنانی ئێران لە ئاستێکیتردایە و ناتوانن دایبەزێنن بۆ وەها ئاستێکی نزم. بزاڤی ژنان لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێزی ئەکتیڤترین بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بووە و ملکەچی یاسا دژە ژنەکان نەبووە و خۆیانیان لە گەڵ بزاڤی گشتی ژنان لە جیهان پێناسە کردووە. هەر بۆیە ئەم ڕەوتەی ئێستا کە بۆ هەڵبژاردنەکان دەستی پێکردووە، لە گەڵ خواستی واقیعی ژنان لە ئێران نایتەوەو ناتەبایە.

لینك پەیوەندیدار:
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(١)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٢)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٣)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٤)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٤:١٠ تاران

گرانی، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا

١٣٩٦/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٤ تاران

ئاگرکەوتنەوە هەناسە لە زاگرۆس دەبڕێت

١٣٩٦/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٠ تاران

کوردێک خەڵاتی جوامێری و ئازایەتی پێ‌بەخشرا

١٣٩٦/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٤٥ تاران

کچێکی لاوی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٨:٢٢ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری مەریوان بانگیهێشتی دادگا کرا

١٣٩٦/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٧ - ١٢:٢٦ تاران

کڕێکارێکی تیکابی لە سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١٩:٠٣ تاران

قوتابیی هێمن شوێن پێی مامۆستاکەی بزر ناکات

١٣٩٦/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٧ - ١١:٥٦ تاران

کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی هاووڵاتییەکی بەدواوە بوو