کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٤)

١٣٩٤/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٦ - ١٨:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٧٢٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٤)لە کۆتایی ئەم حەوتووییە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی مەجلێسی خوبرەگانی ڕێبەری و خولی دەهەمی مەجلێسی شووڕای ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە دەچێت.

تاکوو ئێستا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو، هەڵوێستیان لەمەڕ هەو پڕۆسەی دەربڕیوە کە زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە ڕاستەوخۆ سیاسەتی بایکۆت و داواکاری نەچوون بۆ سەندووقی دەنگدانیان لە خەڵک کردووە.

لە حەوتووی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنانەدا، ئاژانسی کوردپا کۆمەڵێک وتووێژی لەگەڵ کەسایەتی سیاسی پێکهێناوە کە تا ڕۆژی هەینی هەموو ڕۆژێک ڕوانگەی گشتیی ئەو کەسانە لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکرێتەوە.

29616.jpg
خاتوو سووسەن موحەمەدخانی غیاسوەند
چوارەمین وتووێژ لەگەڵ خاتوو سووسەن موحەمەدخانی غیاسوەند، ڕۆژنامەوانی دانیشتووی فەرانسەیە.

کوردپا: لێپرسراوانی سیاسی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەو قسەیە دووپات دەکەنەوە کە هیچ کەس و لایەنێک لە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان قازانجی نەکردووە. ڕای ئێوە لەم بارەیەوە چییە؟

سووسەن غیاسوەند: نیگەرانییئەوان لە زیان یا خەساری بایکۆت‌کەرانی هەڵبژاردنەکان نابێت بە هیچ جۆرێک بە جیددی وەربگیردرێت. ئەوەیکە ئەوان باسی لێوە دەکەن لە ڕاستیدا دەرخەری کاریگەریی بایکۆت لە سەر ڕەوایی و مەشرووعیەتی نیزام لە ئاستی نێودەوڵەتی دایە. ئەوان نیگەرانی ئەو مەسەلەیەن.

ئەو کەسانەی کە هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە و ئەو نیزامە بە مەشرووع نازانن، یاساکانی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامیان قەبووڵ نیە، دژایەتیان لەگەڵ ئەسڵی "ویلایەتی فەقیهـ" و نزارەتی ئیستسوابیی شووڕای نیگابان‌دا هەیە و لە هەموو شتێک گرینگتر هیچ پاڵێوراوێکیشیان نیە بۆ دەبێ لە هەڵبژاردنێکی نادێموکراتیکدا بەشدار بن؟ بەرپرسانی حکوومەتی دوای بەشداریی ئەو کەسانە لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن چونکە ئەرخایەنن کە دەنگی ئەو کەسانە کاریگەریی لە ئاکامی هەڵبژاردنە مەهەندیسیەکاندا نیە. ئەو کەسانە پێشتر لە ڕێگای نیزارەتی ئیستسوابیی شووڕای نیگاباندا هەڵبژێردراون. بەو مانایە هەر کەسێک دەنگ بێنێتەوە ڕاستەوخۆ لە خزمەت حکوومەت و نیزام دایە. بەرپرسانی حکوومەت لە هەر خول لە هەڵبژاردنەکاندا بە دوای "سیاهی لەشکر"وە هەن تا پێگە خۆیان لە جیهاندا پیشان بدەن.

ماوەیەک پێش خامنەیی ڕایگەیاندبوو "تەنانەت ئەو کەسانەی کە نیزامیان قەبووڵ نیە سەبارەت بە وڵات دەنگ بدەن" ناوبراو هەر لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: " من گوتم کەسانێک کە نیزامیان قەبووڵ نیە دەنگ بدەن، نە ئەوەیکە ئەو کەسانەی کە نیزامیان قەبووڵ نیە بنێردرێنە مەجلیس". قسەی خامنەیی بە باشی دەریدەخات کە بەشداریی دژبەرانی نیزام تەنانەت بۆ پیشاندانی هێزی خۆیانە. دژبەرانێک کە خۆیان مافی چوون بۆ مجلیسیان نیە بە دڵنیاییەوە پاڵێوراوێکیشیان نابێت کە داواکارییەکانی ئەوان جێبەجێ بکات. مەسەلەکە تەواو بەپێچەوانەیە؛ یانی لە هەر خولی هەڵبژاردنەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەم هەن کە قازانج لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن. ژمارەیەک کە سەر بە ناوەندەکانی دەسەڵات و سامانەوە نیزیکن. بە ڕای من باقی تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگا دۆڕاوی سەرەکیی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکان ئەژمار دەکرێن.

ژنان، لاوان، خوێندکاران، کرێکاران، توێژی کەم‌داهاتی کۆمەڵگا، کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان هەموویان بە گشتی ئەو کەسانەن کە لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ قازانجێکیان بەر ناکەوێت. چونکە بە ڕای من نە پشکێکی بەرچاویان لە دەسەڵات و سامان‌دا هەیە نە یاسایەکیش پشتیوانیانە. نوێنەرانی ڕاستەقینەی ئەوان هیچ کات لە فیلتەری شووڕای نیگابان ڕەت نابن و لاقیان ناڕواتە ناو مەجلیس و ئەگەر ئاواش وێنا بکەین کە دەڕۆنە مەجلیس کارێکی تایبەت ڕوو نادات و هیچ کارێکیشیان لە دەست نایەت تا لە مەجلیسدا ئەنجامی بدەن چۆن دەبنە کەمینەنەو زۆرینەی مەجلیس سەر بە حکوومەتەبۆیە ناتوانن هیچ کارێک ئەنجام بدەن. حکوومەت هەوڵ دەدات ئەو کەسانەی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە بخاتە ناو گەمەیەکەوە کە ڕێفۆرمیستەکانی خستووەتە ناویەوە.

ڕێفۆرمیستەکان تا ڕادەیەک ئاستی داواکارییەکانیان لێک نزیک بووەتەوە کە ناوی ئەو کەسانەی بڕیاری کوشتنی زیندانیانی سیاسیان لە دەیەی ٦٠ و ناوی کازم جەلالی بۆ توندترین سزا بۆ مووسەوی و کەڕوبی لە لیستەکەیاندا دەبینرێت.

ڕێفۆرمیستەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر هەوڵیان دا تا بە پاشەکشە لە داواکارییەکانیان لە دەسەڵات و سامان‌دا جێگایەکیان هەبێت؛ بەڵام ئەوەش لە کاتێک دایە کە حکوومەت ئەو کەسانە لە خۆی دوور دەخاتەوە. ڕێفۆرمیستەکان لە کاتێکدا بۆ هەڵبژاردنەکان هەوڵ دەدەن و هەرا دەنێنیەوە کە لە لیستەکەیاندا کەسانێک بەرچاو دەکەوەن کە هیچ وێکچوونێکیان لەگەڵ ڕێفۆرمیستەکاندا نیە.

کوردپا: لەم خولەی هەڵبژاردنەكاندا پاڵێوراوانی ژن سێ قات زیاترە لە خولەكانی پێشوو، سەرەڕای ڕەتی شیاوی ئەو ژنانە لە لایەن شووڕای نیگەهبانەوە، بەڵام ئەو ڕەوتە نیشان چ شتێكی بیاڤی ژنانە؟

سووسەن غیاسوەند: ژمارەی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمارکردووە زۆر گرینگ نیە. دەبێ بزانین چەندەیان شیاوییان پەسند کراوە؟ وەک خۆتان هێماتان بۆ کردووە، زۆربەیان ڕەت کراونەتەوە. دواتر بزانین لەناو ئەو ژمارەیەی شیاویشیان پەسند کراوە چەندیان ڕێگایان دەکەوێتە مەجلیس؟ ئێمە تاکوو ئێستا نۆ خولی مەجلیسمان بینیوە. زۆرترین ڕێژەی ژنانی هەڵبژێردراو هێ خولی حەوتەمە. لەو خولەدا لەنێوەی ٨٢٨ ژنی پاڵیوراو تەنیا ١٢ کەسیان گەیشتنە مەجلیس.

کۆمەڵگای ئێمە نیشانی داوە کە هێشتا بڕوای بە توانای ژنان نیە. ژنانێک کە پشکی کەمیان لە کورسی مەجلیس‌دا هەیە هیچ کاتێک ناتوانن نوێنەرایەتی خواستی ژنان بکەن، چوونکە دەنگی کاریگەریان نابێ؛ تەنانەت ئەگەر خواستی کەمپەینی " گۆڕانی ڕۆخساری پیاوانەی مەجلیس" بێتەدی واتا ٥٠ کورسی بۆ ژنان بووایە، هێشتا لە کەمینەدا بوون. لەلایەکی دیکە نابێ وابیر بکەینەوە کە هەموو ژنێک دەبێ داکۆکیکاری مافی ژنان بێ، یەکسانیخوازە و نوێنەرایەتی ژنان دەکات. ئێمە لە مەجلیس نوێنەری وەک "فاتیمە ئالیا"مان بووە کە بڕوای وابوو کە " ئیشی بنەڕەتی ژنان، منداڵ و هاوسەر بەخێو کردنە" یان "ژنێک کە بیری، چوونە یاریگە و دامەزراندن بێ، هیچ کاتێ ناتوانی ئەرکی سەرەکی خۆی کە منداڵ و هاوسەر بەخێو کردنە، جێبەجێ بکات." لەو جۆرە ژنانە نابێ چاوەڕوانی یەکسانیخوازی و دژایەتی پەسندکردنی یاساگەلی دژبە ژنانمان بێت. ناوبراو بە تەنیا بۆ هاندانی پیاوان بۆ پەسندکردنی یاساگەلی دژ بە ژنان، تەواوە.

ژنان ئەگەریش پشکی زۆرتریش لە کورسییەکانی مەجلیس وەدەست بێنن و یاسای هاوتەریب لەگەڵ قازانجی ژنان و لە پێناو یەکسانی پەسند بکەن ئەوا دواجار دەبێ لە بەربەستی شووڕای نیگابان تێپەڕ بن.

مەلاکانی شووڕای نیگابان لە ٣٧ ساڵی ڕابردوودا سەلماندوویانە کە بۆ ئەوان جێبەجێ کرانی بڕیاراتی ئیسلام لە داخوازی نیوەی کۆمەڵگا گرینگترە. لەلایەکی دیکەش یاسا پەسەندکراوەکانی مەجلیسیش وەرگیراو لە ئیسلامن.

ئەو یاسایانە هەرگیز ناتوانێ دژایەتی بڕیاراتی ئیسلام بێت. ئێمە ناتوانین ئیسلام وەک دینێکی یەکسانیخواز چاولێبکەین. ناتوانین وەک داکۆکیکاری مافی ژنانیش چاو لێبکەین. کەوابوو تەنانەت ئەگەر ٢٩٠ نوێنەری مەجلیس ژن بن تاکاتێک بڕیار و ڕاسپاردەکان لەسەر بنەمای ئیسلام بێ، لەو مەجلیسە ناتوانین چاوەڕوانی پەسندکرانی یاسا یان گۆڕانی یاساگەلێک بە قازانجی ژنان بین.

دامەزراوەیەک لە ئێراندا سەرووتر لە مەجلیس بوونی هەیە کە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی مەجلیس پێداگری لەسەر خواستێک بکەن ئەو دامەزراوەیە بە ئاسانی لەبەرانبەر نوێنەران ڕادەوەستێ. کەوابوو ئاکامی ئەو شتە ئەوەیە کە ژنان لەبەرانبەر دامەزراوەی شووڕای نیگابان هیچ کارێک ناتوانێ بکات و دەست و باڵیان بەستراوەیە.

لینکی پێوەندیدار:
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(١)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٢)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٣)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٧ - ١٨:٥٨ تاران

کێبڕکێ بۆ کۆشکی ئێلیزه دەستی پێکرد

١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە