کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٣)

١٣٩٤/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٦ - ١٧:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٧٣٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٣)لە کۆتایی ئەم حەوتووییە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی مەجلێسی خوبرەگانی ڕێبەری و خولی دەهەمی مەجلێسی شووڕای ئیسلامی لە ئێران بەڕێوە دەچێت. تاکوو ئێستا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو، هەڵوێستیان لەمەڕ هەو پڕۆسەی دەربڕیوە کە زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە ڕاستەوخۆ سیاسەتی بایکۆت و داواکاری نەچوون بۆ سەندووقی دەنگدانیان لە خەڵک کردووە.

لە حەوتووی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنانەدا، ئاژانسی کوردپا کۆمەڵێک وتووێژی لەگەڵ کەسایەتی سیاسی پێکهێناوە کە تا ڕۆژی هەینی هەموو ڕۆژێک ڕوانگەی گشتیی ئەو کەسانە لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکرێتەوە.

سێهەم وتووێژ لەگەڵ شنە دروودگەر، چالاکی مافی ژنان دانیشتووی کوردستانــە.

کوردپا: ئێوە چەمكی "بایكۆتی چالاكانە" چون شی دەكەنەوە؟

شنە دروودگەر: لە ڕاستیدا نیزیك بە ٤٠ ساڵە كە كۆماری ئیسلامی لە هەموو هەڵبژاردنەكانی خۆیدا، لە پێشدا كەسان و مۆرەكانی خۆی كە پەیڕەو و باوەڕمەندی "ویلایەتی فەقیهـ"ن دیاری دەكات و پاشان شانۆیەک بە نێوی هەڵبژاردنی بۆ ڕێک دەخات، ئەویش نە بەو مەبەستە كە كۆمەڵانی خەڵكی ئێرانی پێ فریو بدات، چوونكە سەرانسەری ئێران بە هەموو پێكهاتە و نەتەوەكانییەوە تا ڕادەیەک شارەزای ئەو شانۆگەرییانەی كۆماری ئیسلامی بوونەتەوە، بەڵكوو بە ئامانجە كە لە هەڵبژاردنێكی فۆرمالیتە و ڕوو لە دەرەوەدا، نیشان بدات كە كۆماری ئیسلامی و "ویلایەتی فەقهـ" لە ئێراندا خاوەن مەشرووعییەتن و خەڵک خوازیارین.

29605.jpg
شنە دروودگەر، چالاکی مافی ژنان
بۆیە لە ئێستادا بە باوەڕی من تاكە ڕێگا "بایكۆت" و نەچوونە بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان، تا بەم شێوەیە ئەو ڕێگایەش لەو ڕێژیمە دیكتاتۆر و نامەشرووعە بگرن و نەهێڵن كە ڕێگای میدیا و ڕەسانەكانی خۆیەوە، مانۆڕ لەسەر سەفەكانی خەڵک لە كاتی دەنگدان بكات.

کوردپا: لەم خولەی هەڵبژاردنەكاندا پاڵێوراوانی ژن سێ قات زیاترە لە خولەكانی پێشوو، سەرەڕای ڕەتی شیاوی ئەو ژنانە لە لایەن شووڕای نیگەهبانەوە، بەڵام ئەو ڕەوتە نیشان چ شتێكی بیاڤی ژنانە؟

شنە دروودگەر: بە باوەڕی من ئەوەش تەنیا دەچێتە خانەی شانۆگەرییەكی نوێ بۆ نیوەی كۆمەڵگای ئێران كە تا ئێستا عەمەلەن لە سیستمی كۆماری ئیسلامیدا خاوەن جێگە و پێگە نەبوون و بە گشتی لە دەرەوەی بازنە بوون، واتە ئەوەش مێتۆدێكی نوێیە بۆ گەرمكردنی بازاڕی ساردوسڕی ئەمجارەی هەڵبژاردنەكان.

دوایین لێدوانی "وەلی فەقیهـ" خامنەیی لە پێوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەكان، كە وتی، "ڕاستە بە پیِی مەبانی ئیسلامی دەبی بۆ چوونەدەرەوە ژن ئیزن لە پیاوەكەی وەربگرێت، بەڵام لە ڕۆژی دەنگدان و بۆ چوونە سەر سندووقەكان پێویستی بە ئیزن وەرگرتن نییە و ڕاستەوخۆ دەتوانێت بڕۆات!" ئەو ڕاستیە دەسەلمێنی كە، نیوەی كۆمەڵگا واتە "ژن" لە سیستمی كۆماری ئیسلامیدا بە درێژیای ساڵ، تەنیا یەک ڕۆژ لە ماڵەوە و لە كۆمەڵگا وەكوو مرۆڤ دەتوانی بژی، دوای ئەو ڕۆژە دیسان دەبێتەوە مرۆڤێكی پلەنزم و ناتوانێ زۆر پۆستی وەكوو سەركۆمار و قازی دادگاكان و ....هتد وەرگرێ، كەواتە ئەوەش بۆ فریودانی نیوەی دیكەی كۆمەڵگایە.

لینکی پێوەندیدار:
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(١)
کورد و هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە(٢)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٧ تاران

لاوێک لە شاری بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٢ تاران

فەزای پولیسی سێبەری بەسەر نەورۆزی کوردستاندا کێشاوە

١٣٩٥/١٢/٢٩ - ١٩-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٤٢ تاران

زیندانییەکی کورد بە دوورینی لێوی مانی لە خواردن گرت

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٥ تاران

کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا تووشی ڕووداو بوو

١٣٩٥/١٢/٢٨ - ١٨-٠٣-٢٠١٧ - ١٣:١٧ تاران

چالاکێکی چەپ لە کامیاران دەستبەسەر کرا

١٣٩٥/١٢/٢٦ - ١٦-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٣٤ تاران

تەقە کردن لە کاسبکاران چوار برینداری لێکەوتەوە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٧:٣٣ تاران

ڕووداوی کار بووە هۆی مردنی ئەندازیارێکی بەرق

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٥٢ تاران

کۆمەڵگای وەرزشیی کرماشان ڕەش پۆش بوو

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١١:٢٠ تاران

چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو ناڕوونە

١٣٩٥/١٢/٢٥ - ١٥-٠٣-٢٠١٧ - ١٠:٥٠ تاران

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس گیانی لەدەست دا

١٣٩٥/١٢/٢٤ - ١٤-٠٣-٢٠١٧ - ١٢:٠٩ تاران

لە کرماشان زیندانییەک ئیعدام کرا