رۆستەم جهانگیری: هێزە کوردییەکان بەشێوەی چالاک لە مەیداندا نین، بۆیە لاوانی کورد روو لە داعش دەکەن

١٣٩٣/١٢/٠٥ - ٢٤-٠٢-٢٠١٥ - ١٢:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رۆستەم جهانگیری: هێزە کوردییەکان بەشێوەی چالاک لە مەیداندا نین، بۆیە لاوانی کورد روو لە داعش دەکەنئاژانسی کوردپا: رۆژی رابردوو پەیجەکانی سەربە داعش هەواڵی چوونی ژمارەیەک لاوی کوردیان لە کوردستانی ئێرانەوە بۆ نێو داعش راگەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە پەیجەکانی داعش بڵاوی کردەوە؛ لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١٨ کورد لە شارەکانی کوردستانی ئێرانەوە گەیشتوونەتە خاکی ژێر دەسەڵاتی داعش.

ئەو پەیجەی سەربە داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ٦ کەس لەو کوردانەی کە گەیشتوونەتە نێو داعش، ئامادەیی خۆیان بۆ کردەوەی "شەهادەتخوازی (خۆتەقاندنەوە)" دەربڕیوەو ناویان بۆ ئەو کردەوەیە "ئیستشهادییە" تۆمار کردووە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردووشدا ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە هەواڵنێرانی کوردپا لە شارەکانی مەهاباد و سەقز و هەروەها پەیجەکانی داعش، هەواڵی کوژران و چوونی زیاتر لە ٣٠ کوردی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێرانی بۆ نێو داعش بڵاو کردەوە.

24965.jpg
رۆستەم جهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
رۆستەم جهانگیری، لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێری کوردپادا سەبارەت بەوەی کە نەبوونی هێزە کوردییەکان هەتا چەندە یارمەتیدەر بووە بۆ بەهێزبوونی رەوتی سەلەفییەتی جیهادی، رایگەیاند؛ لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی رابردوودا سەلەفییەتی جیهادی لە کوردستان رووی لە گەشە کردووەو لەگەڵ ئەوەشدا هێزە کوردییەکان بەشێوەی چالاک لە مەیداندا دیار نین، هەر بۆیە یەکێک لە هۆکارەکانی چوونی لاوانی کورد بۆ نێو داعش، دەکرێ ئەم بێ چالاکییە بێت.

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران گوتیشی؛ فشاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەروەها بێزاریی خەڵک لەو رەوشە نالەبارەی ژیان و کۆمەڵگەی هەنووکەیی ئێران و بەتایبەت کوردستان، دەبنە هۆکاری چوونی لاوانی کورد بۆ نێو داعش.

جهانگیری، وێڕای ئاماژەدان بەوەیکە پرسی چوون بۆ لاوانی کورد بۆ نێو داعش لەوەی کە هەیە، گەورەتر دەکرێتەوە، رایگەیاند؛ هەر رەوتێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی کە دێتە مەیدان لایەنگر بۆخۆی کۆدەکاتەوە و بەپێی سروشتی کۆمەڵگەش کۆمەڵە خەڵکێک روویان تێ دەکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە رەوتی سەلەفی بتوانێ ببێتە بەدیلێک بۆ ئەحزابی نەتەوەیی.

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات لە وڵامی هەواڵنێری کوردپادا سەبارەت بە هەڵوێستی حیزبەکەی لەسەر مەسەلەی سەلەفیەتی جیهادی لە کوردستان، ئاشکرای کرد، کە ئەو پرسەیان لە کۆمیتەی ناوەندیدا هێناوەتە بەر باس و لە داهاتوودا بە ئاشکرا هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە رادەگەیەنین.

ئا: ئارام. ح
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران

١٣٩٧/٠٩/٢١ - ١٢-١٢-٢٠١٨ - ١١:٠٢ تاران

لاوێکی پیرانشاری دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار