حوسێن ئەحمەدی‌نیاز: فەرمانداری مەریوان تەنیا "٥ کیلۆ قەند و رۆن"ی داوەتە منداڵانی نشکاش

١٣٩٣/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٤ - ١٦:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز: فەرمانداری مەریوان تەنیا \ئاژانسی کوردپا: هەتا ئێستا ئەو ٧ منداڵە کوردەی گوندی نشکاشی مەریوان، کە ساڵی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون، کەمترین هاوکاری و پێڕاگەیشتنیان بۆ کراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پارێزەری ئەو ٧ منداڵە کوردەی کە لە گوندی نشکاشی مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین برینداربوونە، لە وتوێژێکدا لەگەڵ یەکێک لە هەواڵدەرییەکان، سەبارەت بە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی تەندروستی و ژیانی ئە ومنداڵانە، رەخنەی لە دەوڵەت و فەرمانداریی شاری مەریوان گرتووە.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری ئەو حەوت منداڵە کوردە گوتوویەتی، فەرمانداری شاری مەریوان هەتا ئێستا بۆ باشتربوونی دۆخی ژیانی ئە وحەوت منداڵەی گوندی نشکاش، تەنیا ٥ کیلۆ رۆن و ٥ کیلۆ قەندی پێداون.

22505.jpg
حوسێن ئەحمەدی‌نیاز، سەبارەت بە پێڕانەگەیشتن بە دۆخی تەندروستی و ژیانی ئە ومنداڵانە، رەخنەی لە دەوڵەت و فەرمانداریی شاری مەریوان گرتووە
رێکەوتی ٢٧ی مانگی رەزبەری ساڵی ٩٢ی هەتاوی، ٧ منداڵی کوردی خەڵکی گوندی نشکاش، کە چوار کوڕ و سێ کچ بوون، لە کاتی یاری کردندا بەهۆی تەقینەوەی مینی کۆنە پایەگایەکی سوپای پاسداران لە گوندەکەیان، بریندار بوون و منداڵێکیان بەناوی گەشین کەریمی لاقێکی لەدەست دابوو.

هاوکات لەو رووداوەدا، ئاڵا رووبینا تەمەن ٦ ساڵ چاوی راستەی زەبری وێکەوت و بێهنووش زیائی موقەدەم تەمەن ٩ ساڵ هەر دوو دەست و لاق و سکی بریندار بووە و سیما دژاهەنگ تەمەن ٥ ساڵ دەموچاو، لەش و لاقی بریندار بوون و زانا پاو تەمەن ١٣ ساڵ سەر و گوێچکە و لەشی و هەروەها خەبات کەریمی چاوی راستەی و مەتین رەخش بەهاری تەمەن ٨ ساڵیش زۆربەی ئەندامانی لەشی پارچەی مینی بەرکەوتووە.

حوسێن ئەحمەدی نیاز بە هەواڵدەریی "ئانا"ی راگەیاندووە، بنەماڵەی ئەو منداڵانەی کە بریندار بوونە، لەوپەڕی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و تەنانەت هێندێک لە بنەماڵەکانیان پارەی کرێی ماشینی هاتوچۆ کردنیان بۆ شاری مەریوان و بەدواداچوونی پەروەرندەی منداڵەکانیشیان نییە.

ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستۆتەڕوو، دۆخی دەرمانی ئەو مندالانە زۆر نالەبارە و بەدەست ئازاری برینەکانیانەوە دەناڵێنن و بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە، ناتوانن نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانەوەی پارچە مینەکان بکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا