مانگرتن و هاوخەمیی کوردەکانی ئێران لەگەڵ کۆبانی، لەپەرەسەندن دایە

١٣٩٣/٠٧/١٥ - ٠٧-١٠-٢٠١٤ - ١٢:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مانگرتن و هاوخەمیی کوردەکانی ئێران لەگەڵ کۆبانی، لەپەرەسەندن دایەئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لەنووسەر و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لە کوردستان و ئێران لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیان لەخەڵکی کۆبانی دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەدرێژەی رەوتی بەردەوامی پشتیوانییەکانی کەسایەتی و قەڵەم بەدەستانی کورد لە کەمپەینی " کۆبانی بەتەنیا جێ‌مەهێڵن"، دکتور "کامران مەتین"‌یش چووە ریزی مانگرتوانەوە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی نێودەوڵەتیی "ساسکس"‌ی بریتانیا لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی دەربڕیوە و هەروەها دەستی بەمانگرتنیش کردووە.

پێشتریش شارام نازری و سەدیق تەعریف دوو هونەرمەندی ناسراوی کوردستان پەیوەست بە کەمپەینی مانگرتوانی ببوون.

پێنج چالاکی مافەکانی ژنانیش لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ خەڵکی کۆبانی دەبڕیوە.

سیمین چایچی، ئێحترام عیشقی، پەروین زەبیحی، شادی نەزەریان و رۆیا مەلەکی ئەو پێنج کەسەن کە بەیاننامەکەیان بڵاو کردۆتەوە.

22491.jpg
ئەسغەر فەرهادی براوەی خەڵاتی ئۆسکار پشتیوانیی خۆی لە کۆبانی دەربڕی
لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەکی بەرچاو نووسەر، رووناکبیر و چالاکی فەرهەنگی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری پشتیوانی نێودەوڵەتی لەخەڵکی کۆبانی بوون.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: داوا لە سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتی و لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین کە هەر چی خێراتر بەهانانی خەڵکی کۆبانییەوە بچن و کۆتایی بە کوشتاری ئەو مرۆڤانە بێنن.

ئەسغەر فەرهادی، فەریاد شیری، داریووش میهرجوویی، عیسا سەحەرخیز، میهرداد عیمادی، مەحبووبە میرغەدیری، عەلیڕەزا مەجایی، محەمەەد کیشاوەرز، عەباس مەخبیر، حەسەن سانعی و پیگا ئێقباڵزادە لە واژۆکارانی بەیاننامەکەن.

کەمپەینی کۆبانی بەتەنیا جێ‌مەهێڵن، رێکەوتی ١١ رەزبەر دەستی بەچالاکییەکانی کردووە و ئامانجەکەشی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشەکانی داعش و ئەنجامدانی چالاکی مرۆڤدۆستانە راگەیاندووە.
22485.jpg

22486.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٦/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٢ تاران

ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا

١٣٩٦/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٦ تاران

شاری هەرسین گیرۆدەی كێشەی پیسبوونی ئاوە

١٣٩٦/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٠٥ تاران

ژنێکی کرێکار لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوو

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٤٢ تاران

٧کتێبی کوردی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی ڕوونوێنی کرا

١٣٩٦/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٧ - ١٢:٣٤ تاران

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

١٣٩٦/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٧ - ١١:٢١ تاران

بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کۆڵبەرێکی ئەستاند