دوایین بارودۆخی شاری كۆبانی لەكوردستانی سووریا+وتووێژ

١٣٩٣/٠٥/١٤ - ٠٥-٠٨-٢٠١٤ - ١٢:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٢١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوایین بارودۆخی شاری كۆبانی لەكوردستانی سووریا+وتووێژ ئاژانسی كوردپا: لە كۆڵان و شەقامەكانی شاری کۆبانی (عین العرب) لە كوردستانی سووریا تێكهەڵچوون و پێكدادانەكان لەنێوان چەكدارەكانی سەر بە رێكخراوی رادیكاڵی "داعش" و هێزەكانی "یەپەگە" بەردەوامە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش شایەتی تێكهەڵچوونی زۆر قورس و خوێناوی لەو شارەدایە.

پریشكی شەڕی سووریا لەگەڵ ناڕازیان لەكاتێكدا كوردستانی سووریا و بەتایبەتی شاری کۆبانی گرتەوە، كە كوردەكان ماوەیەك لەمەوبەر سیستەمی "خۆبەڕێوەبەریی دێمۆكراتیكیان" لە قاڵبی سێ‌كانتۆندا راگەیاند و لەو كاتەوە هەتا ئێستا كوردەكان توانیویانە لە چەندین جبهەوە لەگەڵ داعش بەربەرەكانێ بكەن، بەڵام ئەوەی هەتا ئێستا نەیانتوانیوە تێیدا سەركەتوو بن، كۆنترۆڵ كردنی تەواوی شاری کۆبانییە.

هەنووكە دانیشتوانی شاری کۆبانی لەگەڵ كۆمەڵێك كێشە و قەیرانی وەكوو كەم ئاوی، نەبوونی خۆراك، نەبوونی بەرق و لە هەموو گرینكتر نەبوونی دەوا و دەرمان بەرەوڕوون.

21271.jpg
كۆماس شابازی، رۆژنامه‌نووس
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بۆ زیاتر تاوتوێ کردنی دۆخی شاری کۆبانی لەگەڵ كۆماس شابازی رۆژنامه‌نووسی كوردستانی ئێران لەكانتۆنی جەزیرەی كوردستانی سووریا دیمانەیەکی پێکهێناوە.

كۆماس شابازی دەڵێت: ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر شاری کۆبانی ماوەی ساڵێكە بەردەوامە، بەڵام ئەو گەمارۆیە لەم دوایانەدا زۆر توندتر بۆتەوە و گرووپی "داعش" هێرشەكانی بۆ سەر ئەو شارە و دەورووبەری چڕتر كردۆتەوە.

ئەو چالاكە سیاسییە وتیشی: رەوشی كۆبانی بە حوكمی ئەوەی شوێنێكی زۆر ستراتیژی لەبواری هەڵكەوتەی جوغرافیاییە، زۆر لایەن دەیانهەوێ‌دەستی بەسەردا بگرن و سنوورەكانی ئەو شارە كەوتۆتە دەستی داعش و پێش بە گەیشتنی هەر چەشنە هاریكارییەك بۆ ناو شارەكە دەگرێ‌.

ئەو چالاكە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، لەدەورووبەری شاری کۆبانی شەڕ لەنێوان گرووپی داعش و یەپەگە بەردەوامە و هێزە كوردییەكان هەتا ئێستا نەیانهێشتووە كۆنترۆڵی تەواوی سنوورەكانی کۆبانی بكەوێتە دەستی داعشەوە.

21279.jpg
داعش و كۆبانی - مانا نیستانی
شابازی لەدرێژەی لێدوانەكەیدا پرژایە سەر بواری ئابووریی خەڵكی کۆبانی و ئاشكرای كرد، هەتا ئێستا هیچ یارمەتێكی مرۆیی بەدەستی خەڵكی شاری کۆبانی نەگەیشتووە و ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی كە كە نیازی یارمەتیان هەیە، رادەستی حكوومەتی سووریای دەكەن و حكوومەتی بەشار ئەسەدیش لەناردنی ئەو پێداویستیانە بۆ ناو شاری کۆبانی خۆی دەبوێرێ‌.

هەروەها باسی لەوەش كرد، بەشێكی بەرچاو لە نەخۆشخانەی شاری ٥٠ هەزاركەسی کۆبانی بەهۆی نەبوونی دەوا و دەرمان داخراون و بەشێك لە دانیشتوانی شارەكە تووشی نەخۆشی بوون و رۆژ لەگەڵ رۆژیش نەخۆشیەكانیان لە پەرەسەندن دایە و توندتر دەبێتەوە و وتیشی: ئێستاكە خەڵكی كانتۆنی کۆبانی لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیان لە كەلوپەلی بێهداشتی هەیە.

كۆماس لەدرێژەی لێدوانەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ئەوەشی خستەڕوو، خەڵكی لەناو شاری کۆبانی و گوندەكانی دەورووبەری بە شێوەی خۆبەخشانە دەستیان داوەتە چەك و شەڕی داعش دەكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرمان لەكاتی بریندار بووندا هیچ چارەسەرێكی پزیشكی فریایان ناكەوێ‌.

21280.jpg
داعش و كۆبانی - مه‌هدی سادقی
دەگوترێت، ژمارەیەک لە کوردەکانی وڵاتی تورکیا بۆ پشتگیریی خەڵکی کۆبانی لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە پەڕیونەتەوەو گەیشتوونەتە کۆبانی و هاوکات چالاکانی مافی مرۆڤی کورد بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی کەمپەینێکیان لەژێر ناوی "کۆبانی بە تەنیا نییە" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڕێخستووە.

نەبوونی خۆراك، كەمیی ئاو و بەرق و هەروەها نەبوونی پێوەندیی خەڵكی کۆبانی لەگەڵ سنوورەكانی دەرەوەی ئەو شارە ئەو كێشانەی دیكە بوون كە شابازی ئاماژەی پێكردن و لەو باوەڕەدابوو، خەڵكی کۆبانی بەرەوڕووی كارەساتێكی گەورە بوونەتەوە.

هێزە سیاسییەكانی كوردستانی سووریا و هەروەها چالاكانی مافی مرۆڤ لەو باوەڕەدان، ئەگەر کۆبانی بە تەواوەتی بكەوێتە دەستی گرووپی داعشەوە، خەڵكی ئەو شارە لەگەڵ مەترسیی کۆمەڵکوژی بەرەوڕوو دەبنەوە و گلەیشیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە و دەڵێن ئەوەی ئێستا لە کۆبانی روو دەدات كارەساتی مرۆییە و پێویستە ناوەندە جیهانییەكان چیدیكە بێدەنگی هەڵنەبژێرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٧:١٨ تاران

مشکەکانی نەخۆشخانە جەستەی ژنێک لە شاری ڕەشت دەخۆن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٧ تاران

پارەی ئێران لە ڕیاڵەوە بوو بە تمەن

١٣٩٥/٠٩/١٨ - ٠٨-١٢-٢٠١٦ - ١٠:٢٦ تاران

ژنێک لە شاری کامیاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٨ تاران

وەزارەتی ئیتلاعات سەرقاڵی ڕەشبگیری لە کوردستانە

١٣٩٥/٠٩/١٧ - ٠٧-١٢-٢٠١٦ - ١١:٠٧ تاران

کوردستان/ دوو هاووڵاتیی کورد ئێعدام کران

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١٧:٠٠ تاران

بەرق گرتوویی گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٥/٠٩/١٦ - ٠٦-١٢-٢٠١٦ - ١١:٣٩ تاران

کتێبی "هۆزی گەورک" چاپ و بڵاو کرایەوە

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١٢:٣٦ تاران

خاتوونێک "بوف کوری" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد

١٣٩٥/٠٩/١٥ - ٠٥-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٨ تاران

چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی سیاسی کورد ناکرێت

١٣٩٥/٠٩/١٤ - ٠٤-١٢-٢٠١٦ - ١١:١٤ تاران

ئاسۆ ڕۆستەمی ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

١٣٩٥/٠٩/١٣ - ٠٣-١٢-٢٠١٦ - ١١:٥٤ تاران

دایکێک بووە قوربانیی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانە

١٣٩٥/٠٩/١٢ - ٠٢-١٢-٢٠١٦ - ١١:٢٣ تاران

کەنیسەیەکی کۆنی ئەرمنییەکان لە سەڵماس ڕووخێندرا