بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر: مانگێک زۆر کەمە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی ئەو ٧ چالاکە کوردە+وتووێژ

١٣٩٢/٠٩/١٧ - ٠٨-١٢-٢٠١٣ - ١٢:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٤٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر: مانگێک زۆر کەمە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەی ئەو ٧ چالاکە کوردە+وتووێژئاژانسی کوردپا: دوابەدوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی ٧ چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، هەتا ئێستا پەروەندەکەیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

عەمید عەبدولخالق بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپا، رایگەیاند: "بە نیسبەت روون کردنەوەی تاوان و تەکمیل کردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رادەست کردن بۆ دادگا، مانگێک زۆر کەمە".

17266.jpg
عەمید عەبدولخالق: "بە نیسبەت روون کردنەوەی تاوان و تەکمیل کردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و رادەست کردن بۆ دادگا، مانگێک زۆر کەمە"
ناوبراو گوتیشی: "روونبوونەوەی دۆسیەی ئەو کەسانە پەیوەندی بە یاساوە هەیە نەوەک رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران، بۆیە ئەوە ئیشی ئێوە نییە تەداخولی کاری دادگا بکەن".

هاوکات پارێزەری ئەو حەوت چالاکە کوردە بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ماددەیەی کە ئەو کەسانەی پێ دەسبەسەر کراوە، رێگرە لەوەی کە یەک مانگ زیاتر لە زیندان بمێننەوە، چونکە ئەگەر هەر کەسێکیش ئەو یاسایە پێشێل بکات، سزاکەی لە مانگێک زیندانی تێ‌ناپەڕێت.

عەیاد کاکەیی گوتیشی: یاسای پەسندکراوی ساڵی ٢٠١٠ تایبەت بە خۆپیشاندان رێگەی ئەوە ئەدات کە ئەو حەوت چالاکە بە بارمتە ئازاد بکرێن و هاوکات دەکرێ دۆسیەکەیان بە کراوەیی بمێنێتەوە.

17269.jpg
عەیاد کاکەیی: ئەو ماددەیەی کە ئەو کەسانەی پێ دەسبەسەر کراوە، رێگرە لەوەی کە یەک مانگ زیاتر لە زیندان بمێننەوە، چونکە ئەگەر هەر کەسێکیش ئەو یاسایە پێشێل بکات، سزاکەی لە مانگێک زیندانی تێ‌ناپەڕێت
لەلایەکی دیکەوە زۆربەی چالاکانی سیاسیی کورد لەو باوەڕەدان کە دۆسیەی ئەو حەوت چالاکە کوردە، بۆتە دۆسیەیەکی سیاسیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و لە خانەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو حکوومەتەدا خۆی دەبینێتەوە.

لە رۆژانی رابردوودا نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەم ٧ چالاکە کوردەی بە ئاژاوەگێڕ ناوبرد، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە هەتا ئێستا بڕیاری دادگا روون نەبۆتەوە و بە وتەی کامیل نەججاڕی وتەبێژی "گروپی پشتیوانی لە ٧ بەندکراوی ڕۆژهەڵاتی لە باشوری کوردستان"، ئەو حەوت چالاکە کوردە هیچ رۆڵێکیان لە بەردباران کردنی کونسولخانەی ئێران لە هەولێردا نەبووە.

درێژبوونەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانی ئەو حەوت چالاکە کوردە ناڕەزایەتیی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی کوردی بەدواوە بووە و لە رۆژانی رابردووشدا "فەرهاد پیرباڵ" نووسەری کوردی خەڵکی شاری هەولێر، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەر کرانی ئەو ٧ چالاکە سیاسییە، هاتە سەر شەقام ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.

رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر لە شاری هەولێر، خۆپیشاندانێک بۆ مەحکووم کردنی لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران، بەڕێوە چوو کە لەلایەن ئەنجومەنی زێد و کەمپەینی نابۆ سێدارە بەڵێ بۆ ژیان و بەپێی مۆڵەتی پارێزگاری هەولێر لە پارکی شانەدەری ئەو شارە رێکخرابوو کە دوابەدوای خۆپیشاندانەکە ژومارەیەک لە خۆپیشاندەران بە بێ ئاگاداریی بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکە چوونە بەردەم کونسولگەریی ئێران لە هەولێر و کونسولخانەی ئەو وڵاتەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لە سێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد لەئێران، بەردباران کرد.

"مستەفا شێخە، عەلی ئیسماعیل نژاد وەکوو بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی "زێد" و هەروەها چیا مەلاک، پێشەوا عەلی‌پوور و رامان پیرۆتی وەکوو بەڕێوەبەرانی "کەمپەینی نا بۆ سێدارە بەڵێ بۆ ژیان" و هەروەها دوو چالاکی سیاسیی بەناوەکانی ئامانج سەڵواتی و محەممەد فەرهادزادە" ئەو حەوت کەسە بوون کە لەلایەن پۆلیسی شاری هەولێرەوە دەستبەسەر کراون و بە بەردەوامی هەر جۆرە پەیوەندییەکی خۆیان بە بەردباران کردنی کونسولخانەی ئێران لەهەولێر، رەت کردۆتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/٢٢ - ١٣-١٢-٢٠١٨ - ١١:٣٥ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی کورد لە تاران

١٣٩٧/٠٩/٢١ - ١٢-١٢-٢٠١٨ - ١١:٠٢ تاران

لاوێکی پیرانشاری دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/٢٠ - ١١-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٢٥ تاران

هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار