حیجاب و ژنان لە ئێراندا

١٣٩٧/٠٥/١٥ - ٠٦-٠٨-٢٠١٨ - ١١:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حیجاب و ژنان لە ئێراندافەرانەک ئەلماسی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵەكان باسیان لەوە كرد، كە لەچەند شارێكی ئێران بەنێری تەبلیغی لە لایەن كاربەدستانی حكومەتییەوە هەڵواسراوە كە تێیدا ئاماژە بە جل و بەرگی نائیسلامی ژنان و تەنانەت پیاوانیش كراوە، ئەمە لە خۆیدا هەڵگری چ باسێكە؟ یان دانانی شتی لەو چەشنە لە چیدا خۆ دەبینێتەوە و لە راستیدا دەێهەویت چی بسلەمێنێت؟ سەرەتا بە پێویستی دەزانم ئاوڕێكی كورت لە مێژووی كێشەی حیجاب لە ئێران بدەمەوە.

"حیجاب یان پۆششی ئیسلامی"، یەكێك لەو مەسەلە پڕ لە كێشە و ئاڵۆزانەیە كە بەردەوام لە ئێران مشت و مڕو قسە و باسی لەسەركراوە.بە هاتنە سەر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی و دوای فەرمانی خومەینی لە سەر حیجابی زۆرەملی،ژنان لەسەرەتایی ترین مافی خۆیان واتەجۆری پۆشش بێبەش كران و كەوتنە ژێرچاوەدێری توندی هێزە ئەمنییەتی و پاسدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە.ئەوان بۆ بەڕێوەبردن و سەپاندنی حوكمی رێبەرەكەیان بەسەر ژنان،كەشێكی پڕلە ترس و تۆقاندنیان لە ئێران زاڵ كردو گەورەترین بەربەست بو سەرەتایی ترین مافی ژن هاتە پێشەوە هەتاكوو ئەمرۆشی لە گەڵ بێت قسەو باسی لە سەر دەكرێت .

ژنان لە ئێران بە دوای فەرمانی كەشفی حیجابی رەزا خان لە ساڵی ١٣١٤ توانیان لە زیندانێك بە نێوی حیجاب رزگاریان بێت،هەرچەند ئەم كارەی رەزاخان ئامانج گەلێكی تری دەپێكا،بەڵام ژنان لەم هەلە كەڵكیان وەرگرت و زۆر زوو هەوڵی خۆیان بۆ گەشە پێدانی خۆیان لە بوارە جیاجیاكاندادەست پێكرد.

هەر بۆیە ئەم كارە كاریگەریكی یەكجار زۆری لە سەر گەشەو بارهێنانی ژنان و هاتنیان بۆ نێو گۆرەپانی كارو چالاكی ناو كۆمەڵگادا گێڕا.لە ساڵی ١٣٥٧ و دوای شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی جارێكی تر ژنان لەم مافە سەرەتاییەكانیان بێبەش بوون و ئەمە بووە بە كێشەیەك كە تا ئەمڕۆكە درێژەی هەیە.ئەگەر چاوێك بخشینین بەسەرمێژووی ٤٠ ساڵەی دەسەڵاتداریەتی كۆماری ئیسلامیدا، بۆمان دەردەكەوەی كە ژنان بە ئاسانی مل كەچی ئەم یاسا نەبوون.ئەوان هەر لە یەكەم رۆژی دەرچوونی حوكمەكەی خومەینی، هاتنە سەر شەقامەكان و بە دژی ئەو یاسایە دروشمیاندا"نەروسری نەتوسری مرگ بررژیم دیكتاتوری" و بە توندترین شێوە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە سەركوتكران.بەڵام ئەمە نەیتوانی ژنان لە گەیشتن بە مافە سەرەتاییەكانی خۆیان پاشگەزبكاتەوە،بەڵكوو بووە هۆی چوونە سەرەوەی ورەیان و سوورتر بوون و هەموو كاتێك لە هەوڵی ئەوەدا بوون كە بیسەلمێنن حیجاب بۆ ئەوان سیاسەتی پۆشینی حیجاب بە شێوەیەكی توند لە شوێنە گشتیەكاندا بەڕێوەببن.

ئه گه ر لەبیرمان مابیت ساڵانی رابردوودا كاربەدەستانی حكومەت مافی ئەوەیان بە ژنان نەدەدا كە بە بێ پۆشینی چارشیوە بچنە شوێنی كارەكانیان.بەڵام ئەمە ژنانی ئەوەندی دیكە سوور كرد لە سەر خەبات لە دژی حیجاب، بە جۆرێك كە لە هەر هەڵێك كە بۆ ژنانی ئێرانی دەرەخسێت نارەزایەتی خۆیان دەنوێنن،لەچكە لەسەر لادەبەن و مانتوكانیان كورت تر دەكەنەوە و تەنانەت مانتوكانیشیان نابەستن،بە شێوەیەك كە جۆرێك لە جل و بەری تازەیان هێناوەتە نێو ئێرانەوە كە نە ئیسلامیە و نە ەوروپاییە.هەڵبەت ئەوەش بزانین كە بە ئاسانی ئەم ڕەوتە نەچووەتە پێشەوە،بەڵكوو لە درێژ ماوە و بە رەنج و تەقەلایەكی زۆر.رۆژ نیە كە لە شەقامەكان هێزەكانی رژیم بەر بە ژنان و كچان نەگرن و سەبارەت بە جۆری پۆششیان گیریان پێنەدەن.

ئەمە بووە جێی نیگەرانی سەرانی رژیم و كەوتنە خۆ هەتا بەر بەم ڕەوتە بگرن و بە پرۆپاگەندی ئەوەی كە هەر كەسێك بی حیجابی بكات(لە ٢٠ رۆژ تا دوومانگ سزای زیندان و لە ٥٠ هەزارتا ٥٠٠ هەزارتمەن سزای نەقدی) دەكرێت، و هەروەها بە دانانی یاسایی دواكەتوانە و گیر و گرفت بۆ ژنان،بو نمونە ژنانی بێ حجابیان بۆ زانكۆ،یان كاركردن لە هەندێك شوێن رێگە نەدەن.

ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی و ئاژانسی کوردپا لێی بەرپرسیار نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٧/٠٢ - ٢٤-٠٩-٢٠١٨ - ١١:٢٧ تاران

هاووڵاتییەکی سەردەشتی دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٧/٠١ - ٢٣-٠٩-٢٠١٨ - ١٧:٤١ تاران

هاووڵاتییەکی شنۆیی بە ئێعدام مەحکووم کرا

١٣٩٧/٠٦/٣١ - ٢٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٨:٢٠ تاران

حوکمی ئێعدامی ٩ کەس لە شاری شیراز بەڕێوەچوو

١٣٩٧/٠٦/٣١ - ٢٢-٠٩-٢٠١٨ - ١٧:١٠ تاران

بارودۆخی دوو کۆڵبەری کورد لە نەخۆشخانە نالەبارە