بەردەوامی بەتاڵان‌بردنی شتومەکی کاسبکارانی کورد

١٣٩٢/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٣ - ١٢:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەردەوامی بەتاڵان‌بردنی شتومەکی کاسبکارانی کوردئاژانسی كوردپا: هێزە ئینتزامییەكانی جێگیر لە پاسگای نەوسوود دەستیان بەسەر رێژەیەکی بەرچاو لە كەلوپەلی كاسبكارێكی ئەو ناوچەیەدا گرت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی ١٩ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەكان رژاونەتە نێو گوندی تەشار"ی سەربە شاری نەوسوود و دەستیان بەسەر كەلوپەلی هاووڵاتییەک بە ناوی " عەبدول رەحیمی"دا گرت.

شایەتحاڵێک بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، ئەو هێزانە بەبی مۆڵەتی دادگا دەرگای ئەنباری ماڵی هاووڵاتییەکیان بەناوی "ئیمام سادقی" شكاندووە وبڕی ١٠٠ هەتا ١٥٠ میلیۆن تمەن شتومەکی ئەو کاسبکارە کوردەیان زەت کردووە.

لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ هێزەکانی جێگیر لە گروهانی نەوسود چووبوونە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی "نەزیف ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "تەشار"ی سەربە شاری نەوسوود و بە بڕی ١٠٠ میلیۆن شتوومەکی ئەو کەسەیان زەوت کردبوو.

پێشتریش لە رێكەوتی ٨ی خاكەلێوەی ئەمساڵدا هێزە ئینتزامییەكان لە گەندی تەشار و دەستیان بەسەر ژمارەیەک كەلوپەلی هاووڵاتییەك بە ناوی " محەممەد تاهیر تەشاری" دا گرتبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت