هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە شاری روانسەر دەستبەسەر کرا / باری ئەمنیی شاری روانسەر ناسەقامگیرە

١٣٩٢/٠٢/١٩ - ٠٩-٠٥-٢٠١٣ - ١٩:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە شاری روانسەر دەستبەسەر کرا / باری ئەمنیی شاری روانسەر ناسەقامگیرەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد، رۆژی دوووشەممە١٦ی بانەمەڕ هاووڵاتیەکی دیکەیان لەشاری روانسەر دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٦ی بانەمەڕ هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "میلاد مورادی" تەمەن ٢٧ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان ماڵی ئەوهاووڵاتییە کوردەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کۆمەڵیک کەلوپەلی شاخسیی ناوبراویشدا گرتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێزە لیباس شەخسی و ئیتلاعاتییەکان لە سێ‌ڕێیانی "بنچەڵێ و ناراوی"ی شاری روانسەر جێگیر کراون و وێرای کۆنتڕۆڵ کردنی جوڵە و بزاوتی هاووڵاتییان، کارتی پێناسیشیان لێ وەردەگرن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە وێڕای بەدواداچوونی بنەمالەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەهۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی هیچ زانیارییک لەبەر دەستدا نییە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە و شەممە رێکەوتی ١١ و ١٤ی بانەمەڕ ٣ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر بەناوەکانی "عادڵ مورادی، ، نەعمان مەنووچێهری و ئیدریس کەریمی" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت