کوژراو و بریندار بوونی ٥ هاووڵاتیی کورد لە باکووری ئێران

١٣٩٢/٠٢/١٨ - ٠٨-٠٥-٢٠١٣ - ١١:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژراو و بریندار بوونی ٥ هاووڵاتیی کورد لە باکووری ئێرانئاژانسی کوردپا: ٥ هاووڵاتیی کورد لە ئوستانی مازندەرانی باکووری ئێران بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ ٥ هاووڵاتیی کورد لە شاری "ساری"ی سەربە ئوستانی مازندەران بەبێ هیچ هۆکارێکی روون، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا ٣ کەسیان کوژراون و ٢ کەسی دیکەشیان بەتوندی بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: یەکێک لەو هاووڵاتییانە ناوی "عەبدوڵڵا مەعرووفی" و خەڵکی شاری سەقز بووە و شەوی سێشەممە لە شاری سەقز ئەسپەردەی خاک کراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ٥ هاووڵاتییە کوردە بەبێ هیچ هۆکارێکی روون لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەیان لێکراوە

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو ٤ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پاوە نەزانراوە.

هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ بانەمەڕ هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نێوان جادەی ساوە _ تاران، تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کوردی خەڵكی شاری پاوە بەناوی "نەبی عەبدوڵڵاهی" کردبوو کەلە ئەنجامدا ببوە هۆی گیان لەدەست دانی.

هەر لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا ٢ دیکە بەناوەکانی "ساڵح ساڵحی‌فەڕ" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی "سەركڕان" و مەهدی عەبدوڵڵاهی خەڵكی گوندی "بانەوەڕ" بە توندی بریندار بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تاران

کرێکارێکی دیکە بەهۆی ڕووداوی کارەوە، گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٣ - ٢٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٠ تاران

بەندکراوێکی کورد هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٣ تاران

چالاکێکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا