تەقە کردن لە کاسبکارانی کورد و زەوت کردنی سامانەکانیان

١٣٩٢/٠٢/١٧ - ٠٧-٠٥-٢٠١٣ - ١١:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٨٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقە کردن لە کاسبکارانی کورد و زەوت کردنی سامانەکانیانئاژانسی کوردپا: هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان، وێڕای تەقە کردن لە کاسبکاران، سامانی ئەو کاسبکارانەش زەوت دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە ریکەوتی ١٦ بانەمەڕ هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک گوندی "مەزناوێ"ی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کورد بەناوی "عومەرە رەش" کردووە و زیانێکی بەرچایان بە ماشینی ناوبراو گەیاندووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی زەبر و زەنگی هێزە نیزامییەکان بۆ سەر ئەو کاسبکارە کوردە، هاووڵاتییانی گوندی "مەزناوێ" بەهانای ئەو کاسبکارە کوردەوە چوون و لە ئەنجامدا گرژی هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای گوندی "گەشکی"ی سەربە شاری کامیارن تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی ئەو شارە بەناوی " ب. ئەلف" کردووە و وێڕای زیان گەیاندن بە ماشێنەکەی، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکەشیدا گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: کەلووپەلی ئەو هاووڵاتییە کوردە زیاتر لە ١٥٠ میلیۆن تمەن مەزندە کراوە کەلەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای مەلەندووی سەربە بەخشی نەوسوود، تەقەیان لە ماشێنێکی کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری پاوە کردووە و وێرای زیان گەیاندن بە ماشێنەکەی، سەرجەم شتومەک و کەلوپەلەکەشیان زەوت کردووە.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە نێوان جادەکانی کوردستان و شارەکانی دێکەی ئێران لەلایەن هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ژێر ناوی "هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ" تەقەیان لێ دەکرێت و دەکوژرێن.

ئەوەش لە کاتێک دایە کە کاسبکارانی کورد تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیانی بنەماڵەکانیان روویان لەو پیشە پڕ مەترسییە کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت