دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان

١٣٩٢/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٣ - ١٣:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوانئاژنسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٥ی بانەمەڕ "هاووڵاتییەکی مەریوانی بەناوی " باقی جاوید" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی کەریم لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگوێزراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: باقی جاید خەڵکی گوندی "چاولکانی حاجی"ی سەربە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە و کارمەندی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە هێزە ئیتلاعاتییەکان ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان پشکنیوە و هێندێک کەرەسەی شەخسیی ناوبراویشیان زەوت کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی "باقی جاوێد "، هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراویان رانەگەیاندووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا