هاووڵاتییەکی سەقزی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا

١٣٩٢/٠٢/٠٧ - ٢٧-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٩٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی سەقزی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی سەقزی کە بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەێ حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا "سۆران کەسنەزانی" کە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە حوکمی ١ ساڵ زیندنای تەعزیری بۆ بڕاوەتەوە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا و هەنووکە لەو زیندانە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هاوینی ساڵی ١٣٩٠ بۆ ماوەی ٢ مانگ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە دەستبەسەری دابوو و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو پاش ماوەیەک لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کووردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئسلامیی ئێران، بە ١ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

کەسێکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: "سۆران کەسنەزانی پاش ئەوەی کە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی ١ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە، ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە ناڕەزایەتی بەو حوکمە دەربڕی، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکیان پێ نەداوەتەوە".
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند