هاووڵاتییەکی کورد پاش ٤ ساڵ زیندانی کران، لە سێدارە درا

١٣٩٢/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٣ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٢٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد پاش ٤ ساڵ زیندانی کران، لە سێدارە درائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ پاش ٤ ساڵ زیندانی کران، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئێعدام کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بانەمەڕ کەسێک بەناوی " نەزمی عەباس‌نژاد" تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محێ‌دین و خەڵکی گوندی " تێبەتا"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ ئێعدام کرا.

12196.jpg
نەزمی عەباس‌نژاد، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی محێ‌دین و خەڵکی گوندی " تێبەتا"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ پاش تێپەراندنی ٤ ساڵ زندان ئێعدام کرا
ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی رابردوو بەمەبستی بەڕێوە بردنی حوکمەکەی لەنێو زیندانەوە بۆ قەرەنتینە راگوێزرابوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەبڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە سێدارە درا.

هەروەها بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ٥٦ هاووڵاتیی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تاوانی جۆراوجۆر ئێعدام کران و هەروەها ٢١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ئیعدامیان بۆ بڕاوەتەوە کە ٩ کەسیان بەهۆی چالاکیی سیاسییەوە بە سێدارە مەحکووم کراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند