بانگهێشتی سەرلەنوێی چالاکێکی مەزهەبی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە

١٣٩٢/٠٢/٠٤ - ٢٤-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٠٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشتی سەرلەنوێی چالاکێکی مەزهەبی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەئاژانسی کوردپا: چالاکێکی مەزهەبیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بۆجارێکی دیکە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرایەوە و لێپرسینەوەی لێکرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ "هاشم حوسێن پەناهی" ئەندامی شۆرای مەکتەب قورئان و یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینی "ئیمامی بوخارا" لە شاری سنە، بۆ جارێکی دیکە بانگهیشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرایەوە و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لێکرا.

12188.jpg
هاشم حوسێن پەناهی، ئەندامی شۆرای مەکتەب قورئان و یەکێک لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئایینی ئیمامی بوخارا لە شاری سنە
ماڵپەڕی "ئیسلام کورد" زمانحاڵی مەکتەب قورئان بڵاوی کردەوە، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بارەی پەیوەندیی هاشم حوسێن پەناهی لەگەڵ کەناڵە ئیسلامییەکان و هەروەها بارودۆخی ناوخۆیی وڵاتی سووریە پرسیاریان لە ناوبراو کردووە.

ئەو چالاکە ئایینیە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی رەشەممە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتی خۆی و حەسەن ئەمینی سەردانی دادگای شاری سنەی کردبوو کە دادوەر پێی راگەیاندبوو، "زەوت کرانی پاسپۆرتی ئێوە بەبڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات بووە و تەنیا لەسەر داوای ئەو ئیدارەیە بڕیاری زەوت کرانی هەڵدەوەشێتەوە".

هاشم حوسێن پەناهی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ رەشەممە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو و لەمەڕ چالاکییە مەزهەبییەکانی مەکتەب قورئان لێپرسینەوەی لێکرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند