کەمتەرخەمیی پزیشکی منداڵبوون، گیان لەدەست دانی منداڵێکی لێکەوتەوە

١٣٩٢/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٣ - ١٨:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کەمتەرخەمیی پزیشکی منداڵبوون، گیان لەدەست دانی منداڵێکی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: ژنێکی دووگیانی خەڵکی شاری سنە بەهۆی زێدەخوازی و کەمتەرخەمیی پزیشکی تایبەتی لە نەخۆشخانەی شاری سنە، منداڵەکەی لە نێو سکیدا بووە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ ژنێکی دووگیان بەناوی "ش. و" بەهۆی زێدەخوازی و کەمتەرخەمیی پزیشکی تایبەتی منداڵبوونی نەخۆشخانەی "بێعسەت"ی شاری سنە، منداڵەکەی لەنێو سکیدا گیانی لەدەست دا.

ئەو ژنە دووگیانە، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە بەهۆی هەست بەئازار کردن و هەروەها نزیکبوونەوە لەکاتی منداڵبوونەکەی، سەردانی نەخۆشخانەی "بێعسەت"ی شاری سنەی کردبوو، بەڵام رۆژی دووشەممە پاش ٥ رۆژ زانیبووی کە منداڵەکەی لە نێو زگیدا مردووە و پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە کەمتەرخەمییان نواندووە.

هەروەها ئەو ژنە لە کاتێکدا رۆژی ٢ی بانەمەڕ سەردانی نەخۆشخانەی "بێعسەت"ی کردبوو، پزیشکی تایبەتیی منداڵبوونی ئەو نەخۆشخانەیە بەناوی خاتوو "س . ش" لەو نەخۆشخانەیە نەبووە و ئەو پزیشکە رایگەیاندووە کە تەنیا لە مەتەبی شەخسیی خۆی و لە بەرامبەر ٢ میلیۆن ٢٠٠ هەزار تمەندا، نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەکان دەکات.

ئەوەش لە کاتێک دایە کە بارودۆخی ئەو ژنە مەترسیدار راگەیەندراوە و پزیشکی تایبەتیی منداڵبوونی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە هیچ ئاوڕێکی لەم مەسەلەیە نەداوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت