٥٠ هەزار پۆلی خوێندنی دروست کراوی خشت لە ئێران بوونی هەیە

١٣٩٢/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٣ - ١٤:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٥٠ هەزار پۆلی خوێندنی دروست کراوی خشت لە ئێران بوونی هەیەئاژانسی کوردپا: سەرەرای بوونی مەترسیی روودانی بوومە لەرزە لەو ڵاتی ئێران، هەتا ئێستاش ٥٠ هەزار پۆلی خویندنی دروستکراوی قوڕ و خشت لە ولاتی ئێران بوونی هەیە.

بەرپرسی رێکخراوی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان بە هەوالدەریی "ئیسنا"ی راگەیاندووە، لە کاتێکدا ١٦%ی بودجەی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان کەمی کردووە کە ٥٠ هەزار پۆلی دروستکراوی قوڕ و خشت لە ئێران بوونی هەیە و سەرجەمیان لە بەرەبەری رووخاندان.

مورتەزا رەییسی وێرای جەخت کردنەوە لە کەم کردنەوەی ١٦%یی بۆدجەی رێکخراوەکەیان لە ماوەی ئەمساڵدا رایگەیاندووە: بۆدجەی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان لە ١ هەزار و ١٧٠ میلیارد تمەنەوە بۆ ٩٨٠ میلیارد تمەن دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستۆتەڕوو، بوونی ٥٠ هەزار قوتابخانەی نزیک لە رووخان، لە حاڵێک دایە، کە وڵاتی ئێران وڵاتێکە ساڵانە چەندین بوومە لەرزەی بەهێزی تێدا روو ئەدات و ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆسەر گیانی قوتابیان و منداڵان بە ئەژمار دێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، زۆربەی ئەو قوتابخانانە پێش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ئوستانەکانی "ورمێ، شیراز، مەشهەد و تەورێز"دا دروستکراون و هیچ بنەمایەکی ئیمەنی و تەندروستییان تیدا رەچاو نەکراوە.

بەرپرسی رێکخراوی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان راشیگەیاندووە، کە زیاتر لە ١٥٠ هەزار قوتابخانە لە سیستمی گەرم کردنەوەی ستاندارد بێبەرین و کە ئەمەش مەترسییەکی دیکەیە بۆسەر گیانی قوتابیان.

لەلایەکی دیکەوە "فەریبۆرز ئیسماعیل‌زادە" بەرپرسی گشتیی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاندووە، ٦٠٠ پۆلی خوێندن لە گوندەکانی ئەو ئوستانە لە سۆپەی نەوتی بۆ گەرم کردنەوەی پۆلەکانیان کەڵک وەردەگرن، بەلام بەهۆی کەمیی بۆدجەوە توانای دابین کردنی سیستمی گەرمایی ستانداردیان نییە.

رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩١ بەهۆی تەقینەوەی کوورەی نەوتی قوتابخانەی "ئینقلابی ئیسلامی" لە گوندی "شیناوێ"ی سەر بە شاری پیرانشار ٣٧ قوتابیی کچی ئەو گوندە تووشی رووداوی ئاگر بوون و دواتر ٢ کچە قوتابی بەهۆی کاریگەریی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەست دا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت