بنەماڵەی برایانی کوردپوور پاش ٤٥ رۆژ چاویان بە رۆڵەکانیان کەوت

١٣٩٢/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٣ - ١٩:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٨٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بنەماڵەی برایانی کوردپوور پاش ٤٥ رۆژ چاویان بە رۆڵەکانیان کەوتئاژانسی کردپا: خوسروە و مەسعوود کوردپوور پاش ١ مانگ و نیو دەستبەسەر کران، ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان پێدرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ٢ی بانەمەڕ خێزانی خوسرەو و هەروەها خوشکە گەورەی برایانی كوردپوور لە ژێر چاوەدێری بازجوو و هێزە ئیتلاعاتییەکاندا توانییان بۆ ماوەی ١٠ هەتا ١٥ خولەک لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، چاویان بە مەسعوود و خوسرەو کوردپوور بکەوێت.

كەماڵ حوسێنی هەواڵنێری ئاژانسی موكریان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند: مەئموورانی ئیتلاعاتی سپا، تەنیا بەشێوەی جیاجیا ئیزنی ئەو چاوپێککەوتنیان داوە.

حوسێنی ئاماژەی بەوەشدا کە بنەماڵەی ئەو ٢برایە لە کاتی چاوپێککەوەتندا بە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان راگەیاندووە، کە ئاژانسی موکریان هەوالدەرییەک بووە کە تەنیا رووداوەکانی ناوخۆیان کە هاتوونەتە ئاراوە، بلاو کردۆتەو و بەدوور لە درۆ و چەواشەکاری کاریان کردووە.

خێزان و خوشكی ئەو دوو رۆژنامە نووسە سەرەتا توانیویانە لەگەڵ خوسرەو و پاشان لەگەڵ مەسعوود كوردپوور چاوپێکەوتنیان هەبێت.

ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی موکریان باسی لەوەش کرد، کە برایانی کورد پوور بە بنەماڵەکەی خۆیان راگەیاندووە کە ئێمە لە داهاتووشدا لەرێگەی ئارمانی خۆماندا کە ئارمانێکی ئینسانی و مرۆییە بەردەوام دەبین.

حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو کە عوسمان موزەیەن و عەباس جەماڵی بەشێوەی فەرمی وەکالەتی پەروەندەی ئەو ٢ برا رۆژنامەنوسەیان بەئەستۆ گرتووە و وەکالەتنامەکەیان خراوەتە سەر پەروەندەکەیان، بەڵام هەتا ئێستا تاوانەکەیان بەکەس رانەگەیاندراوە.

رێکەوتی ١٧ و ١٩ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی خوسرەو و مەسعوود کوردپوور لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران و هەتا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی پارێزەر و بنەماڵەکەیان، هێچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند