ئازاد كرانی‌٢ كه‌س‌ و بانگهێشت كرانی‌ ٣ كه‌سی‌ دیكه‌ بۆ ئیتلاعاتی‌ نه‌غه‌ده‌

١٣٩٢/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازاد كرانی‌٢ كه‌س‌ و بانگهێشت كرانی‌ ٣ كه‌سی‌ دیكه‌ بۆ ئیتلاعاتی‌ نه‌غه‌ده‌ئاژانسی کوردپا: رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی شاری نەغەدە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوە شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ‌کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی‌چوارشه‌ممه‌، ٢٨ی‌ خاكه‌لێوه‌ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنی‌دا بە ٢ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی " كه‌یوان شێخی‌‌" و "شه‌هاب ئه‌حمه‌دی‌ئازه‌ر‌" راگەیاندووە كه‌كاتژمێر ٩ی‌ به‌یانیی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌٢ ٩ی‌ خاكه‌لێوه‌ خۆیان به‌ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌ بناسێنن.

12152.jpg
شه‌هاب ئه‌حمه‌دی‌ئازه‌ر‌ و كه‌یوان شێخی‌‌
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: رۆژی‌پێنجشه‌ممه‌ ئه‌و ٢ كه‌سه خۆیان به‌ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌ ناساندووه‌‌و هێزە ئیتلاعاتییەکان لەو ئیدارەیە بەتوندی لێپرسینەوەیان لێکردوون و پێیان راگەیاندوون كه‌ده‌بێ‌ دان به‌تاوانه‌كانیاندا بنێن.




12153.jpg
قادر داستان، هاووڵاتیی کورد کە لە مانگی رەشەمەی ساڵی ٩١دا دەستبەسەر و دواتر به‌دانانی‌بارمته‌ئازاد كرا
هه‌روه‌ها كه‌سێكی‌ دیكه‌ به‌ ناوی‌ قادر داستان كه‌لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە مانگی رەشەمەی ساڵی ٩١دا دەستبەسەر و دواتر به‌دانانی‌بارمته‌ئازاد كرابوو، سەرلەنوێ له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعاتی‌ نه‌غه‌ده‌وه‌ بانگهێشت كراویەوە.






12154.jpg
ره‌حیم فتووحی‌، نووسه‌ر ‌و شاعیره‌‌و و كامه‌ران عوسمانی، چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
هەروەها رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 1ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌، دوو به‌ندكراوی‌مانگی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ ساڵی‌ رابردوو به‌ناوه‌كانی‌"ره‌حیم فتووحی‌" نووسه‌ر ‌و شاعیره‌‌و هه‌روه‌ها "كامه‌ران عوسمانی"‌چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌، پاش تێپه‌ڕاندنی‌٤٧ رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌ئیتلاعاتی‌ ورمێ‌‌ و زیندانی‌ نه‌غه‌ده‌، به‌دانانی‌ بارمته‌ ئازاد کران.

ره‌حیم فتووحی‌ خاوه‌نی‌ چەندین كتێب ئەدەبیی ‌وه‌ک: "رومانی‌ ره‌هه‌ندی‌ چاوه‌ڕوانی‌، كۆمه‌ڵه‌ شێعری‌دریاز ‌و گه‌لاوێژ" و هەروەها خاوەنی دەیان وتاری‌ئه‌ده‌بی و زانسییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا