بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنان

١٣٩٢/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٣ - ١٨:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنانحەفتەی چوارەمی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٢
ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، ئاژانسی کوردپا بەشێوی حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "بەرموور" بڵاو دەکاتەوە.


ئامانجی سەرەکیی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها گرینگی دان بە سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام ئەدرێت.

بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو مێدیاکاندا، "بەرموور" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.

لە راپۆرتی ئەم حەفتەیەدا، بەردەوامیی دیاردەی خۆسووتاندنی ژنان و کچانی کورد و چوونەسەرێی ٥٠%ی ئاماری خۆکوشتنی ژان لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا بەبەراورد لەگەڵ مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، بەڕێوەبردنی حوکمێکی نامرۆڤانە لە مەریوان و دژ کردەوەی هاووڵاتیان بەو حوکمە، ئازادیی ٢ زیندانیی پەیڕەوی ئاینی بەهایی بە دانانی بارمتە، هەڵوەشانەوەی حوکمی زیندانیی نەسیم سوڵتان بەیگی، بانگهێشتی فاتمە خرەدمەند بۆ دادگا، گەڕانەوەی شیوا نەزەر ئاهاری بۆ زیندان و کوژران و سوتاندی کچێک بە دەستی کەسێکی ئاشق لە وەرامین دەخرێتەڕوو.


کوردســــــــــــــتان

چونەسەرێی رێژەی خۆکوشتنی ژنان و کچانی لاو


12117.jpg
بەخۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ و خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە شاری مەریوان، ئاماری خۆکوشتنی ژنانی کورد لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا ، گەیشتە ٦ کەس.

بەپێی هەواڵێک کە ئاژناسی هەواڵدەریی کوردپا بلاوی کردەوە، سەرلە ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە کچێک بەناوی " ک . م " کچی عەلی و دانیشتووی گەڕەکی "سەلیم ئاوا" لە نێو ماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەجامدا گیانی لەدەست داوە.

کەسانی ئاگادار لەو رووداوە، هۆکاری خۆ کوژیی ئەو کچە کوردەیان کێشەی بنەماڵەیی راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی چوارشەممە رێکەوەتی ٢٨ی خاکەلێوە ژنێکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی " شەرمین ئەفروشتە" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەو ژنە کوردە خاوەنی ٢ منداڵ بووە و لە سەروبەندی جیابوونەوەی لە مێردەکەیدا بووە، بۆیە چاوپێککەوەتن بە منداڵەکانی لێ قەدەغە کرابوو.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە ٧ ژنی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەوڵی خۆ کوشتنیان داوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٦ کەسیان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو ئامارە بەبەراورد لەگەڵ مانگی خاکەڵێوەی ساڵی رابردوو ٥٠% زیادی کردووە و هەروەها تەمەنی ئەو کەسانەیکە خۆیان کوشتووە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.


بێ‌ڕیز کردن بە ژنان و پرچەکرداری پیاوان

12110.jpg
لەماوەی رۆژانی رابردوودا بڕیاری دادگای شاری مەریوان سەبارەت بە گەڕاندنی کەسێک لەژێر ناوی "ئارزل و ئەوباش" بە جلوبەرگی کوردیی ژانەوە لە شەقامەکانی ئەو شارە، دژ کردەوەی بەرینی ژنانی مەریوانی و چالاکانی بواری ژنای لێکەوتەوە، کە ئەم کردەوەیەی دەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدواوە بوو.

رۆژی دووشەممە رێکەوەتی ٢٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی "توفیق خۆشنەواز" ناسراو بە "داباشی" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و بە بڕیاری دادگای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كرابوو و لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک درابوو.

دوابەدوای ئەوە رووداوە، لە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوەتی ٢٧ی خاکەلێوە رێژەیەکی بەرچاو لە ژنانی شاری مەریوان خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووکایەتی کردنی دادگای مەریوان بە کەسایەتیی ژن، بەڕێوە برد.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڕیارە حوکمێکی هاوشێوە بەنیسبەت ٢ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەریوان لەرۆژانی رابردوودا بەڕێوە ببات.

ئەو خۆپیشاندانە هێمنانەی ژنان و چالاکانی ژنی ئەو شارە، لەگەڵ توندوتیژی و سەرکوتی هێزە حکوومەتییەکان بەرەوڕوو بوویەوە.

ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی شاری مەریوان بە دەرکردنی راگەیەندراێکی هاوبەش ئەو کردەوەی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد و بە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیان لەقەڵەم دا و خوازیاری سزادانی بڕیاردەران و بەڕێوەبەرانی ئەو حوکمە بوون.

هەر لەو پەیوەندییەوەدا کۆمەڵێک لە چالاکانی کورد وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ ژنانی کورد،چەندین کەمپەینیان لەڕاستای مەحکووم کردنی ئەو حکوکمەی دادگای شاری مەریوان کردەوە و رێژەیەکی بەرچاو لە پیاوانی کورد و فارس بەپۆشینی جلوبەرگی ژنانەی کوردی بەشدارییان لە "کەمپەینی "ژن بوون مایەی سەرشۆڕی و تەمێ کردنی کەس نییە" کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردەوە.


ئێـــــــــــــران

ئازادیی ٢ ژنی بەهایی بە دانانی بارمتە


12113.jpg
موونا ئەمریو روفیا پاکزادان، ٢ زیندانیی بەهایی بەناوەکانی کە لە کۆتایی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری گورگان دەستبەسەر و بۆ زیندانی "ئەمیراوا"ی ئەو شارە راگوێزرابوون
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢١ی خاکەڵیەوە ٢ زیندانیی بەهایی بەناوەکانی "موونا ئەمری" و "روفیا پاکزادان" کە لە کۆتایی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری گورگان دەستبەسەر و بۆ زیندانی "ئەمیراوا"ی ئەو شارە راگوێزرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

تاوانی ئەو ٢ هاووڵاتییە بەهاییە لەلایەن دەزگای داوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە " ئەندامەتی لە رێکخراوە بەهاییەکان و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی بێگانە" راگەیەندراوە.

رۆژی چوارشەممە ریکەوتی ٢١ی خاکەلیوە، رۆفیا پاکزادان و موونا ئەمری بە دانانی بارمتەی ١٠٠ و ١٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەمیراوای گورگان ئازاد کران.


حوکمی زیندانی کردنی نەسیم سوڵتان بەیگی هەڵوەشێندرایەوە

12114.jpg
نەسیم سوڵتان بەیگی، رۆژنامەنووس و چالاکی خوێندکاری
نەسیم سوڵتان بەیگی رۆژنامەنووس و چالاکی خوێندکاری، لە رۆژی ٢٣ی خاکەلیوەدا حوکمی زیندانییەکەی پێ بەخشرا و لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو رۆژنامەنووسە، لەگەڵ کۆمەڵیک چاپەمەنی و بڵاوکراوەی وەک: شەرق و ئارمان هاوکاریی هەبووە و ناوبراو لە ٨ی مارسی سالی ١٣٨٥ی هەتاوی و ساڵی ١٣٨٦ بەهۆی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی خوێندکارانی چەپ لە رۆژی خوێنداکاردا، دەستبەسەر کرابوو.

ناوبارو لە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاویدا بەتاوانی "هەوڵدان بەدژی تەناهی نەتەوەیی" و تەبلیغ بەدژی نیزام" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری حوکم درا.

نەسیم وەلەد بەیگی رۆژی شەممە ٢٢ی رەزبەری سالی ١٣٩١ی هەتاوی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی خۆی بەزیندنای ئیڤین ناساندبوو.


بانگهێشتی فاتمە خرەدمەند و گەڕانەوەی شیوا نەزەر ئاهاری بۆ زیندان

12112.jpg
فاتمە خرەدمەند لە هەواڵنێرانی بواری تەندروستی و شیوا نەزەر ئاهاری چالاکی مافی مرۆڤ
فاتمە خرەدمەند لە هەواڵنێرانی بواری تەندروستی و بانگهێشتی ئیدارەی پۆلیسی تەناهیی شاری تاران کرا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بلاوبوونەتەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، ئیدارەی پۆلیسی تەناهیی تاران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەی فاتمە خرەدمەندیان راگەیاندبوو کە فاتمە خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێت.

لەماوەی چەند حەفتەی رابردوودا، لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە تەلەفۆن پەیوەندی لەگەڵ نابراو گرتووە و لەمەڕ پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەی زیندنایانی سیاسی لێپرسینەوەیان لێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە و لەهەمان رۆژدا، شیوا نەزەر ئاهاری کە رۆژی ٢٢ی رەشەممەی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی مەرەخەسی پێدرابوو، رەوانەی زیندانی ئێڤین کرایەوە.

ئەو چالاکە مافی مرۆڤییە، کەبە تاوانی موحاربە، تەبلیغ بەدژی نیزام و پێکهێنانی کۆبوونەوەی نایاسایی بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٧٤ قامچی حوکم درابوو، رۆژی ١٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویبۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بەزیندنای ئێڤین ناساندبوو.


دایک و کچێک لە وەرامین کوژران

12119.jpg
ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ هاوڕێ لەگەڵ منداڵەکەی لە گەڕەکی "شهر زیبا"ی شاری "ورامین"، بەدەستی کەسێکی ئاشقی ئەو ژنە، گیانیان لێ ئەستێندرا و لە ئاوردا سووتان.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە ژنێک بەناوی "لیدا" تەمەن ٣٥ ساڵ و کچە قوتابییەکەی بەناوی "رۆژین" تەمەن ٨ ساڵ، لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵەوە گیانیان لێ ئەستێندرا.

رۆژنامەی "شەرق" بڵاوی کردەوە، کەسێک بەناوی "موجتەبا" تەمەن ٢٦ ساڵ کە بە "سیامەک" خۆی ناساندبوو، ئاشقی ئەو ژنە کوردە بووە و چەندین جار خوازبەینی لە ناوبراو کردووە، بەڵام بەهۆی ملکەچ نەبوونی لیدا بە داوای ئەو کوڕە، رۆژی دووشەممە ئەو ژن و کچەی کوشتووە و لە ماڵەکەی خۆیاندا ئاگری تێبەرداون.
ئەو رۆژنامەیە بڵاویشی کردەوە، مێردی ئەو ژنە کوردە ماوەیەک پێش ئێستا لە رووداوێکدا گیانی لەدەست دابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا
هەواڵدەریی هێرانا
ماڵپەڕی کۆمەڵەی خەبات بەدژی هەڵاواردنی پەروەردەیی
ماڵپەڕی کۆمیتەی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤ
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا