لە زانکۆی کرمان رێگری لە دامەزرانی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی کرا

١٣٩٢/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٣ - ١٧:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە زانکۆی کرمان رێگری لە دامەزرانی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی کرائاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زاکۆی کرمان مۆڵەتی دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردییان بە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە نەدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خوێندکارانی کوردی زانکۆی "باهونەر"ی کرمان بە سەرپەرستیی "مریەم عینایەتی" داوای مۆڵەتیان بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی کردبوو، بەڵام لەلایەن بەرپرسان و حیراسەتی ئەو زانکۆیەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی دەرکران بوونەوە.

12115.jpg
مریەم عینایەتی، سەرپەرستیی دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی لە زانکۆی "باهونەر"ی کرمان
بەرپرسانی زانکۆی باهونەری کرمان بە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیەیان راگەیاندووە، لە ئەگەری دامەزراندنی ناوەندێکی فەرهەنگیی کوردی، لە خوێندن بێبەری دەکرێن.

ئەوەش لە حاڵێک دایە کە خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانکۆیە تەنیا لە چوارچیوەی بەرەودان بە فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی خوازیاری ئەو ناوەندە فەرهەنگییە بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا