یەکەمی مانگی مەی ئەمساڵ وەک رۆژی پشتگیریی لە کۆڵبەرانی کورد رابگەیەنین!

١٣٩٢/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٣ - ١٦:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

یەکەمی مانگی مەی ئەمساڵ وەک رۆژی پشتگیریی لە کۆڵبەرانی کورد رابگەیەنین!ئاژانسی کوردپا: سێ رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی کوردستان، بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک خوازیاری پشتگیریی کۆڵبەرانی کورد لە رۆژی یەکەمی مانگی "مەی"ی ئەمساڵدا بوون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکخراوی چاودێریی "کوردوساید واچ" و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا، رێکخراوە سیاسی و کرێکارییەکان داوایان کردووە کە رۆژی ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵ وەک رۆژی پشتگیریی کۆڵبەرانی چەوساوەی کوردستان دیاری بکرێت.

نوسخەیەک لەو راگەیەندراوە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

12098.jpg
وێژدانە مرۆڤدۆستەکان
حیزبەکان، رێکخراوە سیاسی و پکهاتە کرێکارییەکان!
رێکخراوە مافی مرۆیی و مەدەنییەکان!


ماوەی چەندین ساڵە کە ماف خوراوی و لە کۆمەلگەی مەدەنیی ئێراندا بەهۆی سیاسەتی سەرەڕۆیانەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لایەنی کارەساتباری بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتتۆتە ئەوپەڕی خۆی، هەر لەو راستایەدا ژینگە، باخ و رەزی هاووڵاتییانی کورد ئاگر تێبەر ئەدەن، هەتا لەم رێگەیەوە شیرازە و ژێرخانی کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان لیکبترازێنن و بەو مەبەستەی نەتەوەی کورد وەک کۆیلە بخەنە رکێفی خۆیانەوە.

نەبوونی هەلی کار بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان، دۆخێکی خولقاندووە کە هاووڵاتییان بۆ دابین کردنی سەرەتایی‌ترین پێداویستییەکانی ژیان روو لە کۆڵبەری بکەن. رۆژانە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کۆڵبەرانی کورد لەژێر ناوی " قاچاخچی"دا بەبێ گوێدان بە هیچ یاسایەکی ئینسانی و مرۆیی لەلایەن هێزە نیزامیەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەکوژرێن. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە ئەو کاڵایەی کۆڵبەرانی کورد ئاودیوی سنووری دەکەن، نە دژایەتی لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی هەیە و نە تاوان دێتە ئەژمار.

کەوابوو کۆڵبەرانی چەوساوەی کورد کەلە مافی بیمە، خانەنشینی، بێکاری و دەرمان" بێبەرین، دەکرێ وەک هەژارترین چینی کۆمەڵگە سەیر بکرێن، سەرەڕای ئەو بێ مافی و چەوسانەوەیەش هەموو رۆژێک لە سنوورەکانی کوردستان بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەڵالی خوێن دەکرێن.

ئێمە واژۆکارانی ئەو راگەیەندراوە داواکارین رۆژی یەکەمی مانگی مەی، وەک "رۆژی پشتیوانی لە کۆڵبەران کورد" دیاری بکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
کوردۆساید واچ


٣١/١/٩٢ی هەتاوی
٢٠/٤/ ٢٠١٣ زایینی
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا