بەتاڵان بردنی شتومەکی کاسبکاران لە نەوسوود گرژیی لێکەوتەوە

١٣٩٢/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەتاڵان بردنی شتومەکی کاسبکاران لە نەوسوود گرژیی لێکەوتەوەئاژاسنی کوردپا: لە ئەنجامەی هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەر بازارچەی سنووریی شاری نەوسوود و زەوت کردنی شتومەکی کاسبکاران، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی شاری نەوسوود هێرشیان کردۆتە سەر بازارچەی سنووریی ئەو شارە و دەستیان بە ئازار و ئەزیەت کردنی کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەچوون دروست بووە.

12101.jpg
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران لە دژکردەوەیەکدا بە دژی کۆڵبەران و کاسبکاران، ئەو بازاڕچە سنوورییەیان داخستووە و هاتوچۆ کردنیان قەدەغە راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا هێزەکانی جێگیر لە گروهانی نەوسود چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی "نەزیف ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "تەشار"ی سەربە شاری نەوسوود و بە بڕی ١٠٠ میلیۆن شتوومەکی ئەو کەسەیان زەوت کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا