٢ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانی

١٣٩٢/٠١/٣١ - ٢٠-٠٤-٢٠١٣ - ١١:١٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٢ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانیئاژانسی کوردپا: کۆڵىەرێکی کورد لە کوێستانەکانی "بەربنە"ی پیرانشار و لە شوێنێک بەناوی "دۆڵی مەیدان" بە تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گیانی لێ ئەستێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣٠ی خاکەلێوە کۆڵبەرێکی بەناوی "ئیبراهیم عەزیزی" کوڕی ئەسکەندەر و خەڵکی گوندی دربکەی سەربە شاری پیرانشار بە تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

ئێبراهیم تەمەن ٣٣ ساڵ، خاوەنی ٢ منداڵ و دانیشتووی گوندی "دربکە"ی سەربە شاری پیرانشار بووە.

هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "مەولوود" کوڕی بایز بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

12103.jpg
ئیبراهیم عەزیزی، کۆڵبەری کورد خەڵکی گوندی دربکەی سەربە شاری پیرانشار کە بە تەقەی راستەخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراوە
ئەو کۆڵبەرە کوردە تەمەن ٤٠ ساڵ و دانیشتووی گوندی "تاچیناوێ"ی سەربە شاری شنۆ بووە کە لە ئەنجامی تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا بریندار کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی راوەدوونانی ئەو کۆڵبەرانەدا، برایەکی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە بەناوی "کەیوان" بێسەروشوێنە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە چەندین سەر ئەسبی بارهەڵگری کاسبکاران بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئسلامیی ئێران بەکوشت چوون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەماوەی ١ مانگی رابردوودا ١١ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و بریندار بوون، کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٧ کەسیان بەرەوڕووی مەرگ بوونەتەوە و ٤ کەسی دیکەشیان بە توندی بریندار کراون.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کەدەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بیت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا