خەڵکی گوندی نێ، بۆ مەحکووم کردنی بڕیاری داگای مەریوان، واژۆ کۆ دەکەنەوە

١٣٩٢/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٣ - ١٩:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خەڵکی گوندی نێ، بۆ مەحکووم کردنی بڕیاری داگای مەریوان، واژۆ کۆ دەکەنەوەئاژانسی کوردپا: خەڵکی گوندی نێ"ی سەربە شاری مەریوان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگای شاری مەریوان، دەستیان بە کۆ کردنەوەی واژۆ کردووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ٣٠ خاکەلیوە خەڵکی گوندی نێ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگای مەریوان سەبارەت بە لەبەر کردنی جلوبەرگی ژنانەی کوردی بۆ کەسێکی تاوانبار، نزیک بە هەزار واژۆیان کۆکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند: زۆربەی واژۆکارانی ئەو یاداشتە ناڕەازایەتییە، هاووڵاتیانی شاری مەریوان بوون کەبۆ نوێژی هەینی روویان لە مزگەوتی گوندی نێ کردبوو.

رۆژی دووشەممە رێکەوەتی ٢٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی "توفیق خۆشنەواز" ناسراو بە "داباشی" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و بە بڕیاری دادگای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كرابوو و لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک درابوو.

دوابەدوای ئەوە کە داگای شاری مەریوان سووکایەتیی بە کەسایەتیی ژنی کورد کرد، ژنانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا