لە نێوان هاووڵاتیانی گوندی دزڵی و پاسگای ئەو گوندە، گرژی روویدا

١٣٩٢/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٣ - ١٩:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لە نێوان هاووڵاتیانی گوندی دزڵی و پاسگای ئەو گوندە، گرژی روویدائاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای گوندی "دزڵی" بۆسەر ماڵی هاووڵاتیانی ئەو گوندەی ناوچەی هەورامان، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکانی جێگر لە پاسگای گوندی دزڵی چەندین دەزگا ماهوارە و ماتۆڕ سیکلێتی هاووڵاتیانی ئەوە گوندەیان زەوت کرد، کە لە ئەنجادا شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتیان و ئەو هیزانەدا هاتە ئاراوە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندی دزڵی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، بەرپرسی پاسگای ئەو گوندە ماوەی چەند مانگێکە گوشاری خستۆتە سەر هاووڵاتیان و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەرتیل لە خەڵک وەردەگرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای گوندی دزڵی چووبوونە گوندی دەرەكێ"ی ناوچەی هەورامان ‌و وێڕای بێ‌حورمەتی كردن بەدانیشتوانی ئەو گوندە، دەستیان بەسەر ژمارەیەک "مۆتۆرسیكلێت"یشدا گرتبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا