ناوەندی فەرهەنگیی کرمانج لەورمێ، سەرکوتی هاووڵاتییانی لە مەریوان مەحکووم کرد

١٣٩٢/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٣ - ١٢:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناوەندی فەرهەنگیی کرمانج لەورمێ، سەرکوتی هاووڵاتییانی لە مەریوان مەحکووم کردئاژانسی کوردپا: ناوەندێکی فەرهەنگی ئەدەبی لە شاری ورمێ، لە پەیوەندی لەگەڵ رووداوەکانی چەند رۆژی رابردووی شاری مەریوان، نامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاو کردەوە.

ناوەندی فەرهەنگی – ئەدەبیی کرمانج لە نامەیەدا خوازیاری شناسایی و سزا دانی بەڕێوەبەران و ئەنجامدەرانی بڕیاری دادگا سەبارەت بە لەبەر کردنی جلوبەرگی ژنانەی کوردی بۆ کەسێکی تاوانبار لە شاری مەریوان بوون.

12077.jpg
نوسخەیەک لەو نامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بلاو دەکرێتەوە:

خەڵکی بە ویژدانی کوردستان!
هاوڵاتیانی رێزدار!

ژن، چینێکی مەزلووم و چەوساوەیە لە کۆمەڵگەی ئێران. ئەگەر ژن نەبێ، ژیانیش نابێ. بەبێ ژن، ژینیش واتەیەکی نامێنێ. ژن، بایەخی کۆمەڵگایە.

وەک چۆن دەزانین، لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەجبوور کردنی تاوانبارێک بۆ لەبەرکردنی جلی کوردیی ژنانە و دواتریش گەڕاندنی بە نێو شاردا، بێ رێزیان کرد لە بەرامبەر جلی کوردی و لەسەرووی ئەویشەوە بێ‌رێزی بوو بەرامبەر بە ژنی کورد. کە وابوو، پێیان وایە، ئەو جلە، بۆ بێ‌رێزیکرن بە تاوانباران باشە و دەتوانرێ بۆ سزادانی تاوانباران، لە جلی ژنانەی کوردی، کەڵک وەربگیردرێ؟!

12078.jpg
ئێمە وەکوو ناوەندی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورمانج لە زانکۆکانی ئۆرمیە، ئەو کارە، بە دژی کورد دەزانین و لەگەڵ شەرمەزارکردنی ئەو کارە ناشیاوە، داواکاریمان هەیە ئەنجامدەرانی، سزا بدرێن و لەوە بەدواش، تاوانی دژی کورد و لەسەرووی ئەو، لەدژی ژنی کورد ئەنجام نەدرێ. راستە کە ئیرادەی نەتەوەی کورد، بەو کارە، تێک نادرێ، بەڵام پێویستە ئەنجامدەرانی ئەو کارە ناشیاوە، سزا بدرێن.

ناوەندی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورمانج لە زانکۆکانی ئۆرمیە
٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٢ی هەتاوی
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا