سپای پاسداران ٣٠٠ مەڕ و ماڵاتی دیکەی هاووڵاتیانیانی زەوت کرد

١٣٩٢/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران ٣٠٠ مەڕ و ماڵاتی دیکەی هاووڵاتیانیانی زەوت کردئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی زەوت کردنی سامانی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان، نزیک بە ٣٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانیان لە قەسری شیرین و مەریوان زەوت کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنوورەکانی "ئەزگلە" و گەردە نۆ"، ٢٥٠ سەر مەڕی هاووڵاتیانیان بەبیانووی نزیک بوونەوە لە سنوور زەوت کردووە.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری "پیران"ی شاری مەریوان ٥٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکیان زەوت کردووە و رەوانەی کوشتارگای ئەو شارەیان کردوون.

هەروەها لە ماوەی ١ حەفتەی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠٠ سەر مەڕی هاوووڵاتیان لە شارەکانی قەسری شیرین، پیرانشار و کرماشان لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

بەشێک لە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، سەرقاڵی بەخێو کردنی مەڕوماڵاتن و بە مەبەستی لەوەراندنی مەڕ و ماڵاتەکەیان لە کاتی گەرمێن و کوێستاندا سەردانی هەر ٢ دیوی سنوورەکان دەکەن و هێزەکانی سپای پاسدارانیش بەبیانووی نزیک بوونەوە لە سنوور یان بەزاندنی سنوور، دەست بەسەر ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتی ئەو هاووڵاتیاندا دەگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا