راگەیەندراوی چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان سەبارەت رووداوەکانی ئەو شارە

١٣٩٢/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٣ - ١٦:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

راگەیەندراوی چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان سەبارەت رووداوەکانی ئەو شارەئاژانسی کوردپا: ٣ ئەنجومەنی مەدەنی فەرهەنگیی شاری مەریوان بەنیشانەی ناڕەزایەتی بە بڕیاری بەرپرسانی دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەروەها سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی ژن، راگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لەو بەیاننامەیەدا داوا لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کراوە کە هاودەنگ لەگەڵ ژنانی کورد بۆ بن‌بڕ کردنی ناعەداڵەتی و دەستەبەر بوونی مافی ئینسان دەنگ هەڵبڕین.

نوسخەیەک لەو بەیاننامەیە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە کە لێرەدا وەک خۆی بڵاو دەکرێتەوە:

خەڵکی چاو نەترس و بوێری کوردستان

بێ دەنگی لە هەمبەر سووکایەتی کردن بە ژنان کە نیوەی کۆمەلگەی مرۆییە و خولقێنەری ئەو بەشەی دیکە کۆمەلگەیە، خەیانەت بە کۆمەڵگەی ئینسانییە.

12068.jpg
کاتژمێر ٦ی سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوەتی ٢٦ی خاکەلێوە، بڕیاری دادوەری گشتیی شاری مەریوان سەبارەت بە سزادانی کەسێک لەو شارە و لەبەر چاوی خەڵک بەڕێوە چوو. کە گۆیا کەسێک بەناوی " ت. م. د " لەگەڵ بنەماڵەیەک بە کێشە هاتووە و قازی و دادوەری شاری مەریوان بۆ تەمێ کردنی ئەو کەسە، ناوبراویان بە جلوبەرگی کوردیی ژنانەی سوورەوە لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵک داوە. لە روانگەی ئێمەوە کەسی تاوانبار پێویستە بەشێوەی ئینسانی و بەپێی یاساکانی مافی مرۆڤ سزا بدرێت، بەڵام لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردیی ژنان بۆ پیاوانی تاوانبار و پیشاندان بە خەڵک لە شەقام و شوێنە گشتییەکان، تەنیا سووکایەتی کردن بە ژن و پێگەی ژنی کوردە، بۆیە ئەم هەڵسووکەوتەی دەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران توڕەیی و نیگەرانیی خەڵکی بوێر و چاونەترسی کوردستان بەتایبەتی ژنانی لێکەوتەوە.

دەسەڵاتدارانی نیزام، رێبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، سەرکۆمار، دەزگای قەزایی، شۆرای نیگابان و ......

لە فەرهەنگی لە مێژیینەی ئێمە کوردەکاندا لە ٢٧١٣ ساڵ پێش ئیستاوە ژنان پێگە و جێگەی تایبەتیی خۆیان هەبووە، لە هەموو شوێنێک رێزیان لێگیراوە و شانبەشانی پیاوان لە هەمبەر نایەکسانیدا راوەستاون. لە سەردەمێکداا کە گەلانی دیکە ژنەکانیان زیندە بەچاڵ دەکرد، ژن لە فەرهەنگی ئێمەدا رێبەر و فەرماندەر، خاوەن پێگەی شیاو و جێگەی رێز بوون. تەنانەت پاش هاتنی ئیسلام بۆ ناوچە، هەتا ئێستاش تاکە رێبەرێکی ژن کە لە نێوان سەرجەم موسوڵمانانی جیهاندا بووە، ژنێک لە نەتەوەی کورد بەناوی " مرواری خاتوون " نەوەی سەلاحەدین بووە. بەڵام ئێوە بەوپەڕی بێ‌ڕێزی سووکایەتی کردنەوە پیرۆزی و گەورەیی ژن هاوتای کەسانی تاوانبار لە قەڵەم ئەدەن.

هەروەها لەماوەی ساڵانی رابردوودا زۆرێک لە ژنانی کورد لە هەمبەر زوڵم و جەوری کۆمەڵگەی پیاوساڵاردا دەنگی مافخوازییان هەڵبڕیوە و بە دەستی کەسوکاری نزیکی خۆیان کوژراون و ئەم دیاردەیەش بەردەوام لە دووپات بوونەوە دایە.

هاووڵاتیتانی مەریوانی کە پەیکەرەی شەرەف و بوێرتان زامدار کراوە، ئاوڕێک لە مێژووی پڕ لە شانازییەکانی خۆتان بدەنەوە و ئیزن مەدەن چیدیکە نەتەوەی ئێمە بەتایبەتی ژنانی کورد لەمە زیاتر سووکایەتییان پێ بکرێت، لە حکوومەتێکدا کە ژن بوون وەک تاوان سەیر بکرێت، لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی سزای تاوانباران بێت، یاسا چ واتایەکی هەیە؟! بۆیە هاودەنگ لەگەڵ ژنانی کورد بۆ بن‌بڕ کردنی ناعەداڵەتی و دەستەبەر بوونی مافی ئینسان دەنگ هەڵبڕن.

ئەنجومەنی ژنانی مەریوان
خویندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان
ئەنجومەنی ئەدەبیی گوندی نێ


٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٢
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا