سپای پاسداران لە سەرپێل زەهاو مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکیان زەوت کرد

١٣٩٢/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٣ - ١٢:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران لە سەرپێل زەهاو مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکیان زەوت کردئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیڕان لە سەرپێڵ زەهاو دەستیان بەسەر ٥٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکدا گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە، ٥٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی " کاکە برا عەزیز" لە تەپی مارانی سەربە شاری سەرپێڵ زەهاو لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: شەوی پێشتریش ٤٠ سەر مەڕ و ماڵاتی دیکەی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و بەمەبەستی سەر بڕین رەوانەی کوشتارگای شاری سەرپێڵ زەهاو کران.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی یەکشەممەی رابردووش هێزەکانی سپای پاسداران بەبیانووی راگواستنی مەڕو ماڵات بۆ هەرێمی کوردستان، ١٨٠ سەر ئاژەڵی هاووڵاتییەکیان زەوت کردبوو.

زۆربەی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ئوستانی کرماشان و هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی بەخێو کردنی مەڕوماڵاتن و لە کاتی گەرمێن و کوێستاندا سەردانی هەر ٢ دیوی سنوورەکان دەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا