رێوڕەسمی بیر ئانینی مامۆستا هێمن لە شاری ئیسلام ئاباد پێشی پێ‌گیرا

١٣٩٢/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٣ - ٠٠:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٤٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێوڕەسمی بیر ئانینی مامۆستا هێمن لە شاری ئیسلام ئاباد پێشی پێ‌گیرائاژانسی کوردپا: بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری ئیسلام ئابادی سەربە کرماشان پێشی بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی یاد و بیر ئانینی مامۆستا هێمن گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە بە هاوکاریی کۆمەلێک لە چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری ئیسلام ئابادی کرماشان رێوڕەسمێک بۆ یاد و بیر ئانینی مامۆستا هێمن بەڕێوە بەڕێوە بچێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارەوە پێشی پێ گیرا.

هەروەها چەندین شاعیر و کەسایەتی ئەدەبی و هونەریی پارێزگای کرماشان ئامادەیی خۆیان بۆ خوێندنەوەی شێعر و وتار لەسەر کەسایەتیی ئەدەبی مامۆستا هێمن لەو رێوڕەسمەدا دەربڕیبوو.

بڕیار بوو ئەو رێوڕەسمە لە ٢٧مین ساڵڤەگەڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمندا لە شاری ئیسلام ئاباد و لە تالاری شارەوانی لە کاتژمێر ٤ هەتا ٦ی سەرلە ئێوارێ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەرێوە بچێت.

سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی ناسراو به‌ هێمن کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موکری لە به‌هاری ساڵی ١٣٠٠ی هه‌تاوی له‌ گوندی لاچینی سه‌ر به‌ شاری مەهاباد لە دایک بووە و رێکەوتی٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاویدا ماڵئاوایی لە ژیانی کوردووە و لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی ئەو شارە بە خاک سپێردراوە.

12049.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا