سووکایەتی بە کەسایەتیی ژن، خۆپیشاندانی بەرینی ژنانی مەریوانی لێکەوتەوە + وێنـە

١٣٩٢/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٣ - ٢٠:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سووکایەتی بە کەسایەتیی ژن، خۆپیشاندانی بەرینی ژنانی مەریوانی لێکەوتەوە + وێنـەئاژانسی کوردپا: دوابەدوای ئەوەی رۆژی رابردوو هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان سووکایەتییان بە کەسایەتیی ژن کرد، ژنانی ئەو شارە خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

شایەتحاڵێک لە شاری مەریوانەوە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو خۆ پیشاندانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بەتوندی بەرەوڕووی سەرکوت بوویەوە و چەندین ژنیش بەتوندی بریندار بوون.

12046.jpg
شایەتحاڵەکە ئەوەشی خستەڕوو، " ژنێک بەهۆی لێدانی لە ڕادەبەدەری ئەو هێزانەوە تووشی لاق شکان و خوێنڕێژی بوو.

ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەش کرد، ژنانی شاری مەریوان لە سێ‌ڕێیانی "مووسک" هەتا مەیدانی "سەرباز" ئەو خۆ پیشاندانیان بەڕێوە بردووە و هەنووکە لە زۆربەی شەقام و شوێنە گشتییەکان هێزە لیباس شەخسی و نیزامییەکان جێگیر کراون.

رۆژی دووشەممە رێکەوەتی ٢٦ی خاکەلێوە هاووڵاتییەک بەناوی "توفیق داباشی" لەلایەن هێزە ئینتزامییەكان و بە بڕیاری دادگای حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەریوان جلوبەرگی ژنانەی لەبەر كرابوو و لە شەقامەکانی ئەو شارە پیشانی خەڵك درابوو.

وێنە: پەیجی ژنانی مەریوان
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا