هاووڵاتییەکی روانسەری بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرا

١٣٩٢/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی روانسەری بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندان کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری روانسەر بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی دێزڵ‌ئابادی شاری کرماشان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە "هادی ئاقایی" تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ئەسەدوڵڵا و خەڵکی شاری روانسەر، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری, رەوانەی زیندانی دێزڵ‌ئابادی شاری کرماشان کرا.

12028.jpg
هادی ئاقایی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩١ هاوڕی لەگەڵ ٧ کەسی دیکە لە شاری روانسەر دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ١٥ی رێبەنداندا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری روانسەرەوە هاوڕێ لەگەڵ فوئاد ئەنگوشتان، به‌ختیار نه‌زه‌ری و عادڵ مورادی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی " ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری"یان بۆ بڕایەوە.

عادڵ مورادی، به‌ختیار نه‌زه‌ری و فوائاد ئه‌نگوشتان چالاکانی سیاسی کورد بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری وڵاتیان بەجێهێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران گیرساونه‌تەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا