بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد بەناچاری وڵاتیان بەجیهێشت

١٣٩٢/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٣ - ٠٠:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٧٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد بەناچاری وڵاتیان بەجیهێشتئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی پەیغام حیشمەتی چالاکی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات و خەڵکی ورمێ، بەهۆی هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری زێدی خۆیان بەجیهێشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاوسەر و کوڕەکەی پەیغام حیشمەتی بەهۆی بەردەوامیی هەڕەشە و گوشاری بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە زێدی خۆیان بەجێهیشتووە و بەناچاری روویان لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی وڵاتی ئێران کردووە.

سەچاوەیەکی ئاگادار بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: چەند رۆژ پێش ئێستا مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات چووبوونە ماڵی پەیغام حێشمەتی و بە هاوسەری ئەو چالاکە سیاسیەیان راگەیاندبوو کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی چالاکییەکانی پەیغام، بەرەوڕووی دەستبەسەری و زیندانی کردن دەبنەوە.

پەیغام حیشمەتی ماوەیەک پێش ئێستا پاش ئەوەی کە بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ کرابوو، بەهۆی هەست بە مەترسیی دادگایی کران و لێپرسینەوە بە ناچاری رووی لە یەکێک لە وڵاتانی ئوروپایی کردبوو.

ناوبراو پاش چوونە دەرەوەی لە وڵات، چەندین وتار و بڵاڤۆکی رەخنەیی لە سەر حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڵاو کردوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا