٢ کۆڵبەری دیکە بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانیی

١٣٩٢/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٣ - ٠٠:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٢ کۆڵبەری دیکە بەتەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانییئاژانسی کوردپا: ٢ کۆڵبەری کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ بەتەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە لە ئەنجامی دەستڕێژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا کۆڵبەرێک بەناوی " محەممەد ساڵح پەزیری" تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەبدولکەریم و خەڵکی گوندی "جۆرنی"ی سەربە ناوچەی "محاڵ دەشت"ی ورمێ کوژراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هاوکات و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی " محیەدین پەزیری" تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی ئەو گوندە بەتوندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

12026.jpg
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، ئەو کۆڵبەرانە لە چیای "نەسرەدین و لەسەر کانیی "مام بوزوو" خەریکی پشوودان و چایی خواردنەوە بوون کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ئەو ٢ ئامۆزایە بوونەتە قوربانی.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوژراوە لەلایەن خەڵکی گوندی "جۆرنی"یەوە لە هێزە نیزامییەکان ئەستێندراوەتەوە و بە خاک سپێردراوە.

هه‌روه‌ها له‌و رووداوه‌دا چه‌ندین سه‌ر ئه‌سپی بارهه‌ڵگری كاسبكارانی خەڵکی گوندەکانی راژان و جۆرنی به‌ده‌ستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەکوشت چوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت