مەسعوود و خوسرەو کوردپوور ئێزنی واژۆ کردنی وەکالەت‌نامەیان پێ‌نەدراوە

١٣٩٢/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٣ - ١٩:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەسعوود و خوسرەو کوردپوور ئێزنی واژۆ کردنی وەکالەت‌نامەیان پێ‌نەدراوەئاژانسی کوردپا: مەسعوود و خوسرەو کوردپوور هەتا ئێستا ئیزنی واژۆ کردنی وەکالەت نامەی "عەباس جەماڵی پارێزەری پلە ١ی دادگوستەری"یان پێ نەدراوە.

کەمەڵ حوسێنی هەواڵنێری ئاژانسی موکریان وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ عەباس جەماڵی بەمەبەستی بینینی پەروەندەی برایانی کوردپوور سەردانی دادگای شاری مەهابادمان کرد، کە دیتمان هەتا ئێستا وەکالەت نامەی ئەو ٢ برایە نەخراوەتە سەر پەروەندەکەیان.

حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو کە پارێزەری ئەو ٢ برا رۆژنامەنوسە رایگەیاندووە، نەبوونی وەکالەتنامە لەسەر پەروەندەی ئەو ٢ برایە بەمانای ئەوەیە کە هەتا ئیستا مەسعوود و خوسرەو کوردپوور ئیزنی واژۆ کردنی وەکالەتنامەکەیان پێ نەدراوە.

رێکەوتی ٢٤ی رەشەمەی ساڵی رابردوو، لە کاتێکدا پارێزەری مەسعوود و خوسرەو کوردپوور بە مەبەستی چاوپێکەوتنی ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادی کردبوو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە وەکالەت‌نامەکەی لێ ئەستێندرابوو و پێیان راگەیاندبوو کە دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە، بەڵام هەتا ئێستا سەرەڕای ئەوە کە ئاگادار نەکراوەتەوە، وەکالەت نامەکەی نەخراوەتە سەر پەروەندەی ئەو ٢ چالاکە فەرهەنگییە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئەمڕۆ دادستانی گشتیی شاری مەهاباد لە نامەیەکدا داوای لە ئیدارەی ئیتلاعات کرد کە مەسعوود و خوسرەو کوردپوور پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیان بگرن، بەڵام لەکاتی سەردانمان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات مەئموورانی ئەو ئیدارەیە ئەو داوایەی داستانی گشتییان جێبەجێ نەکرد.

خوسرەو و مەسعوود کوردپوور رێکەوتی ١٧ و ١٩ی رەشەمەی ١٣٩١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران و هەتا ئێستاش پاش ٤٠ رۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو ٢ برایە سەرەڕای بەدواداچوونی پارێزەر و بنەماڵەکەیان، هێچ هەواڵێک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا