روونکردنەوەیەک لەلایەن کەماڵ حوسێنییەوە سەربارەت بە هەواڵەکانی برایانی کوردپوور

١٣٩٢/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٣ - ١٧:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

روونکردنەوەیەک لەلایەن کەماڵ حوسێنییەوە سەربارەت بە هەواڵەکانی برایانی کوردپوور ئاژانسی کوردپا: هەواڵنێرێکی فەرمیی ئاژانسی موکریان سەبارەت بە چەند هەواڵێکی پێشتری کوردپوورەکان لە روونکردنەوەیەک دا چەند رەخنەشی لە مێدیا کوردیەیکان گرت.

کەماڵ حوسێنی هەواڵنێری فەرمیی ئاژانسی موکریان لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی کوردپا، رەخنەی لە زۆربەی میدیا و راگەیەنە کوردییەکان گرت، کەلە کاتی بڵاو کردنەوەی هەواڵەکانی برایانی کوردپوور ئاماژە بە سەرچاوەکەی ناکەن.

ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی موکریان باسی لەوەش کرد، هەندێک مێدیا بەشێوەی بەرین بایکوتیان خستووەتە سەر هەواڵەکانی برایانی کوردپوور کە ئه م که م ته ر خه می یه له بوواری روژنامه وانی و هه والده ری دا کاریکی نایاسایی و ناحه زه.

ناوبراو هەواڵەکانی پەیوەندیداری بە برایانی کوردپووری وەک نموونە هێنایەوە کە لە چەندین کەناڵی راگەیاندن بەبێ ئاماژە کردن بە سەرچاوەکەی بڵاو کرایەوە و تەنانەت شتی دوور لە راستیشیان باس کردبوو.

12020.jpg
کەماڵ حوسێنی هەواڵنێری فەرمیی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان
ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی موکریان رایگەیاند کە لەلایەن دادگاوە پێیان راگەیەندراوە کە هەواڵی ناراستی سەبارەت بە برایانی کوردپوور بڵاو کردوته تەوە، بۆیە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو رەوتە ناوبراو بەرەوڕووی کێشە دەبێتەوە.

حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەو مدیایانەی کەبەبێ هێنانی ناوی سەرچاوەکەی و بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێکیان لەگەڵ کەس ئەنجام دابێت، هەواڵ بڵاو دەکەنەوە، هیچ بنەمایەکی راستییان تێدا نییە.

ناوبراو برایانی کوردپووری وەک ٢ رۆژنامەنووسی بە ئەخلاق لە بواری راگەیاندندا بە نموونە هێنایەوە و لەو پەیوەندییەدا داوای لەسەرجەم میدیا کوردییەکان کرد پابەند به بەها و ئەخلاقە رۆژنامەنووسییەکان بن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا