تەقینەوەیەک لە سەرپێڵ زەهاو ٣ قوربانی لێکەوتەوە

١٣٩٢/٠١/٢٦ - ١٥-٠٤-٢٠١٣ - ١٢:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣١٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

تەقینەوەیەک لە سەرپێڵ زەهاو ٣ قوربانی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: ٢ ئەندامی بنەماڵەیەک لە سەرپێڵ زەهاو بەهۆی تەقینەوەی چاشنی خومپارە لە ماڵەکەی خۆیاندا گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئیستا ژن و مێردێک بەهۆی تەقینەوەی چاشنی خومپارەی نێو ئاسنەواڵە، گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ژن و پیاوە سەرقاڵی جیاکردنەوەی ئاسنەواڵەکان لە یەکتر بوون کە چاشنییەکی خومپارە بەڕووایندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هاوکات لەو رووداوەدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵەی ئەو بنەماڵەیەش بەتوندی بریندار بووە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا و لە رووداوێکی هاوشێوەدا کوڕ و باوکێک لە ئەیوانی غەرب گیانیان لەدەست دا و ٢ ئەندامی دیکەی ئەو بنەماڵەیە کە ژن بوون، بەتوندی برینداربوون.

ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکان بەتایبەتی شارە سنوورییەکان، بەهۆی تەقەمەنیی بەجێماو لە کۆنە پایەگاکان و مینە چێندراوەکانی سەر سنوور دەبنە قوربانیی.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا