ئاماری تەڵاق لە نێوان منداڵانی ئێرانیدا روو لە زیادبوونە

١٣٩٢/٠١/٢٥ - ١٤-٠٤-٢٠١٣ - ١٤:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاماری تەڵاق لە نێوان منداڵانی ئێرانیدا روو لە زیادبوونەئاژانسی کوردپا: لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی سالی ١٣٩٠ی هەتاوی، ٨٥ هەزار و ٢٠٠ حاڵەتی تەڵاق لە نێوان کەسانی ژێر ١٩ ساڵ تەمەن لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە، کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٤٠٠٠ حاڵەت کچانی ژێر ١٤ ساڵ بوون.

ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی وڵاتی ئێران لە ئامارێکی نوێدا بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی سالی ٩٠ی هەتاوی، ٦١٦ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری لە وڵاتی ئێران تۆمار کراوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٨١ هەزار و ٥٠٠ حاڵەت پەیوەندی بە کچانی ژێر ١٩ ساڵ و ٧٧٠٠ حاڵەت کوڕانی ژێر ١٩ ساڵ بووە.

بەپێی ئەو ئامارە، ١٣%ی تەڵاقەکان لە وڵاتی ئێران پەیوەندی بە کچانی ژێر ١٩ ساڵ و هەروەها ١.٥%یش پەیوەندی بە کوڕانی ژێر ١٩ ساڵەوە بووە.

12000.jpg
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری "فەرشید یەزدانی" چالاکی مافی منداڵانەوە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەدا و بەپێی ئەو ئامارە، ٦٣ منداڵی کوڕی ژێر ١٥ ساڵ و ٤٠٠٠ کچی ژێر ١٤ ساڵ، لە هاوسەرەکانیان جیا بوونەتەوە.

ئەو چالاکەی مافی منداڵان ئاماژەی بەوەشداوە، لە نێوان ساڵەکانی ٨٥ هەتا ٩٠، یەک میلیۆن و ٨٥٩ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری لە نیوان کەسانی ژێر ١٩ ساڵ تۆمار کراوە، کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١ میلیۆن و ٥٨٩ هەزار کچانی منداڵ و ٢٧٠ هەزار کەسیشیان کوڕانی منداڵ بوون.

فەرشید یەزدانی وێڕای ئاماژە کردن بەوەی ٢٠١ هەزار و ٢٠٠ لە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری پەیوەندی بە منداڵانی ژێر ١٥ ساڵەوە بووە، رایگەیاند: ١٩٦ هەزار حاڵەت لەو هاوسەرگیرییانە کچانی ژێر ١٤ ساڵ و ٥ هەزار و ٢٠٠ حالەت کوڕانی ژێر ١٥ ساڵ بوون.

بەپێی کۆنڤانسیۆنی جیهانیی مافی منداڵان، هەموو کەسانی ژێر ١٨ ساڵ تەمەن بە منداڵ بە ئەژمار دەکرێن، بەڵام بەپێی یاساکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، قۆناغی منداڵیی کچان لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا و هەروەها کوڕانیش ١٥ ساڵیدا کۆتایی پێ دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا