دەستبەسەر کرانی ٢ هاووڵاتی کورد لە پیرانشار

١٣٩٢/٠١/٢٥ - ١٤-٠٤-٢٠١٣ - ١٢:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەستبەسەر کرانی ٢ هاووڵاتی کورد لە پیرانشارئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢ هاووڵاتیی کوردیان لە ناوچەی پیرانشار دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە ٢ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی "مستەفا خدر" خەڵکی گوندی ترکەش و "حەسەن" خەڵکی گوندی کەوپەڕی ناوچەی مەنگوڕایەتیی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: هێزە ئینتزامییەکان ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردەیان بەبیانووی راگواستنی مەڕ و ماڵات بۆ هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، کە دەستبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵاتی هاوولاتیان لە کاتێکدا بووە کە ئەو ٢ کەسە ئەو ئاژەلانەیان بەمەبەستی فرۆشتن بەرەو پیرانشار بردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم مەڕ و ماڵاتی ئەو کەسانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بەمەبەستی سەر بڕین رەوانەی کوشتارگا کراون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو ٢ هاووڵاتییە کوردە لە دەستبەسەریی هێزە ئینتزامییەکاندا ماونەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا و چەند رۆژ پێش ئیستا زیاتر لە ٣٠٠ سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی گوندەکانی پیرانشار لەلایەن هەنگی مەرزیی پیرانشارەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا