رێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە ئێراق دامەزرا

١٣٩٢/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٣ - ١٣:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە ئێراق دامەزرائاژانسی کوردپا: رێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە ئێراق، بەمۆڵەتى فەرمیى ژمارە ١٦٩ لە رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا و بەپێی ماددەی ١٠ و ١١ی یاساى ژمارە ١ى ساڵى ٢٠١١ى پەسندکراوی پەرلەمانى کوردستان، بەمەبەستی داکۆکی لە مافی پەنابەرانی ئێرانی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد.

بەهرە حەمە رەش وتەبێژی ئەو رێکخراەیە لە لێدوانێکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم پەنابەرانى ئێرانى و هەروەها ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت داکۆکى لە مافى پەنابەران بکەن، بەمەرجێک بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆی ئەو رێکخراوەیە پەسند بکەن و خۆیان وەک پەنابەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناساندبێت، بەبێ جیاوازى بیر و ڕاى سیاسى، مەزهەبى و رەگەزى وەک ئەندام لەو رێکخراوەیەدا وەر دەگیرێن و ئیزنی هاتوچۆ کردنیان بۆ وڵاتی ئێران نامێنێت.

11988.jpg
بەهرە حەمە رەش - بەرپرسی کارگێری و وتەبێژی رێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق
وتەبێژی ئەو رێکخراوەیە ئاماژەی بەوەشدا، دابینكردنی ژیانێكی خۆشتر و ئاسودەتر بۆ پەنابەران بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و هەروەها رەخساندنی هەلی كار و پێدانی رەگەزنامە لەكاتی تەوابوونی وادەی یاسایی و لەچوارچێوەی یاسادا لە بەرنامەی کاریی ئەو رێکخراوە دایە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کە رێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە ئێراق بە هاوکاریی رێکخراوە ناحکوومییە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هاوکاریی پەنابەران دەکات، بەڵام سەرەڕای یاسایی بوونی رێکخراوەکەیان، هەتا ئێستا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هیچ حیزبێکیشەوە، بەشیوەی پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا