نامێق مەحموودی تاوانی راگرتنی چەک و تەقەمەنی پێ راگەیەندرا

١٣٩٢/٠١/٢٢ - ١١-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نامێق مەحموودی تاوانی راگرتنی چەک و تەقەمەنی پێ راگەیەندرائاژانسی کوردپا: حوکمی نامێق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە موحاربەوە بۆ راگرتنی چەک و تەقەمەنی کەم کرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی "رەجایی شاری کەرەج"ەوە بە هەواڵنێری ئاژانسی کوردپای راگەیاند: نامێق مەحموودی تەمەن ٧٢ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەقز کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە دەستبەسەری دایە، حوکمی راگرتنی چەک و تەقەمەنی پێ راگەیەندرا و ئەگەری ئەوە دەکرێ لە داهاتوودا بەو تاوانە دادگایی بکرێت.

پێشترلە مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوودا ئەو زیندانییە بە ساڵاچووەیی خەڵکی گوندی "ئێرانشا"ی سەربە شاری سەقز لەلایەن دادستانی گشتیی تارانەوە ئاگادار کرابوویەوە کە بە تاوانی "شەر لەگەڵ خودا" دادگایی دەکرێت.

ئەو زیندانییە کوردە پاش زیاتر لە ١ ساڵ لە دەستبەسەر کران هەتا ئێستا دادگایی نەکراوە و پەروەندەکەی بە ناڕووونی ماوەتەوە.

نامیق مەحموودی رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ٣ کوڕی خۆی بە ناوەکانی "مەنووچێهر، بێهنام و بێهزاد" و کەسێکی دیکە بە ناوی "عوسمان قادری" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە لە گوندی ئێرانشا دەستبەسەر کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا