"قەرار بازداشت"ی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور بۆ ١ مانگی دیکە درێژ کرایەوە

١٣٩٢/٠١/٢١ - ١٠-٠٤-٢٠١٣ - ١٩:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئاژانسی کوردپا: قەرار بازداشتی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور، لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ٢ مانگ درێژ کرایەوە.

کەماڵ حوسێنی رۆژنامەنووس و هاوکاری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: "ماوەی بازداشتی مەسعوود و خوسرەو کوردپوور لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بۆ ٢ مانگ درێژ کراوەتەوە".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو کەلە پاش رۆژانی پشووی نەورۆز، بەمەبەستی روون بوونەوەی چارەنووسی ئەو ٢ برا رۆژنامەنووسە کوردە، هەموو رۆژێک سەردانی قازی بازپورسی پەروەندەی ئەو ٢ چالاکەی مافی مرۆڤییەمان لە شاری مەهابادمان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ وەڵامیکیان پێ نەداوینەتەوە.

درێژ کرانەوەی ماوەی بازداشتی ئەو ٢ رۆژنامەنووسە کوردە لە حاڵێک دایە کە بەپێی یاساکانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کەسی دەستبەسەر کراو هەتا ٢٤ کاتژمێر تاوانەکەی روون بکرێتەوە و لە ژێر چاوەدێریی قازیی زینداندا بێت، بەڵام مەسعوود و خوسرەو کوردپوور هەتا ئێستا لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران راگیراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا