خۆکوژیی ٤ ژن و کچ لە شاری ماکۆ

١٣٩٢/٠١/٢١ - ١٠-٠٤-٢٠١٣ - ١٣:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژیی ٤ ژن و کچ لە شاری ماکۆئاژانسی کوردپا: لە شاری ماکۆ ٤ ژن و کچی کورد کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ هەتا ٢٠ ساڵ دایە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستیان دایە خۆکوژی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پیش ئێستا کچێک بەناسناوی "عەلەم هوولی" کچی حەسەن، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی شاری ماکۆ بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەێاند: ئەو ژنە تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "قزڵ ئارخ"ی سەربە شاری ماکۆ بووە کە ماوەیەک پیش ئێستا بەشێوەی زۆرەملی بە شوو درابوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژی شەممە ریکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ژنێکی دیکە بەناوی "شاناز هادیان" تەمەن ١٨ ساڵ و کچی مەجید، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ٦٠%ی لەشی تووشی سووتان بووە و باری تەندروستی ناوبراو ناجێگیر راگەیاندراوە.

ئەو کچە خەڵکی گوندی "کش ئارخی" سەربە شاری "شووت" بووە و ماوەی ٧ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو.

لەلایەکی دیکەوە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ کچێک بەناوی "چیمەن ئەمویی" تەمەن ١٨ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها رۆژی ٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ، کچی " بەکر رەسووڵی"، خۆی خستوەتە نێو چۆمی "قەرەسوو" و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو کچە کوردەی خەڵکی گوندی "پەنجەرلوو"ی سەربە شاری ماکۆ، نەدۆزراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا