ئەشکەنجەی زیندانیانی مەزهەبی لە زیندانی قزل حەسار

١٣٩٢/٠١/٢١ - ١٠-٠٤-٢٠١٣ - ١١:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەشکەنجەی زیندانیانی مەزهەبی لە زیندانی قزل حەسارئاژانسی کوردپا: زیندانییەکی مەزهەبیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن بەرپرسانی زیندانی "قزل حەسار"ی شاری "کەرج"ـەوە بە توندی ئەشکەنجە کرا و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە بەرپرسی زیندانی قزل حەسار و هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسی حیفازەتی ئەو زیندانە و سەرهەنگێکی سپای پاسداران بەناوی "ب ، عەلی‌زادە" هێرشیان کردۆتە سەر بەندی زیندانیانی مەزهەبیی خەڵکی کوردستان و بە توندترین شێوە ئەشکەنجەیان کردوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لە ئەنجامی ئەشکەنجەی ئەو زیندانیانەدا، سەری زیندانییەکی مەزهەبیی خه‌ڵكى شاری جوانڕۆ به‌ناوى "سەدیق محه‌ممه‌ديان" شکێندراوە و بەتوندی بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، باری تەندروستی ئەو زیندانییە مەزهەبییە ناجێگیرە و سه‌رەڕای ئەوەش به‌رپرسه‌كانى زيندان ڕێگريان لە چارەسەریی برینەکانی کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا