هاووڵاتیەکی کورد لە تاران دەستبەسەر کرا

١٣٩١/١٢/٣٠ - ٢٠-٠٣-٢٠١٣ - ١٧:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٤٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتیەکی کورد لە تاران دەستبەسەر کرائاژسنی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هاووڵاتییەکی کورد،یان لە شاری تاران دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتیەکی کورد بەناوی "بەهرام بەهرامی‌فەرد" کوڕی فەیزوڵڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا.

ناوبراو خەڵکی بەخشی "پایگەلان" ی سەربە شاری سەوڵاوای ئوستانی کوردستانە و لە شاری تاران نێشتەجێ بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی ئەو هاوڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەهرام بەهرامی‌فەرد خێزاندار و و لە شاری تاران سەرقاڵی کرێکاری بووە کە رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٢٠ی رەشەمە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە تەمەنی ٤٨ ساڵ و پێشتریش لە سەرەتای دەیەی ٦٠ی هەتاوی بە تاوانی تەبلیغ و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بۆ ماوەی ٤ ساڵ زیندانی کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا